هەدەپە: هەرێمی کوردستان ناوەندی کۆمەڵکوژیی و هەرێمێکی نائارامە

هەدەپە تیرۆرکردنی حسێن تورەلی لە شاری دهۆک شەرمەزار کرد  و رایگەیاند، رووڕەشییەکی گەورەیە کە هەرێمی کوردستان بووەتە ناوەندی کۆمەڵکوژییەکان و هەرێمێکی نائارام.

لیژنەی بەڕێوەبەریی ناوەندی پارتی دیموکراتیی گەلان (HDP) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، تیرۆرکردنی کارساز حسێن تورەلی لە باشوری کوردستان شەرمەزار کرد و وتی: رووڕەشییەکی گەورەیە کە هەرێمی کوردستان بووەتە ناوەندی کۆمەڵکوژیەکان.”

ئاماژەی بەوەشکردوە: چارەنوسی ئەو هێزانەی ئەمڕۆ هێرش دەکەنە سەر کورد، وەک هێزەکانی پێشوو دەبێت، پێشتریش سەرمان دانەنەواند و ئەمڕۆش داینانەوێنین،

دەقی راگەیەندراوەکە:

دوێنێ شەو، لە پارێزگای دهۆکی هەرێمی کوردستان کارسازێک بە ناوی حسێن تورەلی تیرۆرکرا. حسێن تورەلی هاوڵاتی تورکیا بوو و بەهۆی فشارەکانی سەر کورد بە ناچاری کۆچی کردووەتە هەرێمی کوردستان. ئەو هێزانەی تورئەلیان تیرۆر کرد بیانی نەبوون. ئەو هێزانە پێشتر بە هەمان شێوە، رۆژنامەنووس و ئەکادیمی ناگیهان ئاکارسەل، یاسین بوڵوت، محەمەد زەکی چەلەبی و زۆر سیاسەتمەداری دیکەیان شەهید کرد. باش دەزانین کە ئەو هێزانەی ئەم تیرۆرە دەکەن، بە هەمان شێوە هێرش دەکەنە سەر کەمپی مەخمور کە دانیشتووانەکەی لە ساڵەکانی ٩٠دا بەهۆی سووتان و وێرانکردنی گوندەکانیان ناچار بوون کۆچ بکەن. دوژمنایەتی بەرامبەر کورد لە رۆژئاوا تاوەکو شەنگال وەک کوشتن، تاڵان و داگیرکردن و رێبازەکانی دیکە بەردەوامە.

ئەو هێزانەی ئەم کۆمەڵکوژیە دەکەن، بە شێوەیەکی ئاشکرا بە کورد دەڵێن، ” لەم جیهانە هیچ شوێنێک بۆ ئێوە ئارام نییە و لە هیچ شوێنێک رێگە نادەین ئێوە بژین’. رووڕەشییەکی گەورەیە کە هەرێمی کوردستان بووەتە ناوەندی کۆمەڵکوژییەکان!

دەسەڵاتی ئاکەپە و هێزەکانی وابەستەی، هەرێمی کوردستان بۆ ئەو کوردانەی کە دەیانەوێت بە ئازادیی بژی، کردووەتە شوێنی کۆمەڵکوژیی و هەرێمێکی نائارام. ئەو هێزانەی کە رێگەیان خۆشکردووە و رێگە بۆ کۆمەڵکوژیەکان دەکەنەوە هاوکاریی ئەم تاوانەن. ئێمە ئەمە شەرمەزار دەکەین.

ئێمە ئەم کۆمەڵکوژییە بە توندی شەرمەزار دەکەین. باش دەزانین کە ئەو هێزانەی لە ساڵەکانی ٩٠ەوە تاوەکو ئێستا کوشتن و کۆمەڵکوژیی دژی کورد دەکەن، لە چی دۆخێکدان. چارەنوسی ئەو هێزانەی ئەمڕۆ هێرش دەکەنە سەر کورد، وەک هێزەکانی پێشوو دەبێت. پێشتریش سەرمان دانەنەواند و ئەمڕۆش داینانەوێنین. بانگەوازیی لە گەلی کورد و هەموو هێزە شۆڕشگێرەکان و دیموکراتەکانی تورکیا دەکەین: لە بەرامبەر ئەو هێرشانە بێدەنگ نەبن و هەڵوێست پیشان بدەن.”

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *