گۆڤارێکی بریتانیی: ئەمریکا وانەی لە شەڕە شکستخواردووەکانی لە عێراق و ئەفغانستان وەرنەگرتووە

گۆڤارێکی بریتانیی رایگەیاند، پێداگریی واشنتۆن لەسەر پێشکەشکردنی پشتیوانیی بۆ ئۆکرانیا لە شەڕی لەگەڵ روسیادا، بێگومان دەیسەلمێنێت کە واشنتۆن هیچ وانەیەکی لە شەڕە شکستخواردووەکانی لە ڤێتنام و ئەفغانستان و عێراق وەرنەگرتووە.

گۆڤاری “znetwork“ی بریتانیی راپۆرتێکی بڵاوکردوەتەوەو تیایدا هاتووە، “سەرەڕای شکستی هێرشەکەی ئۆکرانیا لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو دا، هێشتا بەرپرسانی بەرگریی لە ناتۆ و ئەمریکا پێداگریی لەسەر ئەوە دەکەن کە گەشبینن بە دەرئەنجامی هێرشەکان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سەرچاوەکانی ‘پەیمانگای لێکۆڵینەوە لە جەنگ’، کە لەلایەن بەڵێندەرانی بەرگریی و بەرهەمهێنەرانی چەکەوە پارەی پێدرێت، کە دامەزراوەیەکی ستراتییژییە لە واشنتۆن، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هێرشی بەرپەرچدانەوە ‘دەستکەوتی بەرچاوی لەڕووی تاکتیکییەوە’ بەدەستهێناوە، بەڵام ئەوە بە هیچ شێوەیەک راست نییە، هەرچەندە ئەمریکا نزیکەی ٧٧ میلیارد دۆلاری خەرج کردوە بۆ ئەو شەڕەی کە ئۆکرانیا بەناوی ئەمریکاوە دژی ڕوسیا بەڕێوەی ئەبات”.

ئەوەشخراوەتەڕو، ئەم پاڵپشتییە مێدیاییەی ڕۆژنامە و ناوەندە بەناوبانگەکانی توێژینەوەی ئەمریکا و بریتانیا لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەمریکا بۆ شەڕی بەردەوام تەنها یەک ڕاستی ئاشکرا دەکات، ئەویش ئەوەیە کە ئەم دەزگا مێدیایانە بە جۆرێک یان جۆرێکی تر لەلایەن کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی چەکەوە پاڵپشتیی دەکرێن، کە وایان لێدەکات هەوڵبدەن ڕاستییەکانی ئەو شتانە داپۆشن کە لەسەر زەوی ڕوودەدەن.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “کەم مێدیا هەن کە ئاماژە بە ڕاستییە دڵتەزێنەکان بکەن، وەکو قسەکانی عەقید لۆڕێنس ویلکەرسۆنی خانەنشینکراوی سوپای ئەمریکا کە وەک یاریدەدەری پێشووی وەزیری بەرگریی کۆڵن پاوڵ ئەمریکا کاری کردوە، دەڵێت: ‘وەک پیاوێکی سەربازیی پیشەیی’ ، بۆ من ڕوونە کە شەڕ ڕێچکەی شکست بوو.’ “ئەوان دەزانن کە ئەمە کێبڕکێیەکی نایەکسانە، تەنانەت لەگەڵ ئەوەی ناتۆ هەموو شتێکی لە توانایدا فڕێدەداتە ناو شەڕەکەوە جگە لە سەربازەکانی، بە دڵنیاییەوە ئۆکراینییەکان شەڕ بۆ ئەو شتانە دەکەن کە ئێمە هەموومان شەڕیان بۆ دەکەین، بەڵام ئێمە گێلیان دەکەین، چونکە لە کۆتاییدا سەرناکەون”.

وەرگێڕان: باران

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …