چالاکی دژی دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی بەڕێوەچوو

 

 

لە شاری ڕانیە هاوڕێ و هەڤاڵانی  و کەس و کاری مامۆستا سەلام عەبدوڵا دژی دەستگیرکردنی بە بێ هۆ لەلایەن ئاسایشی رانیەوە گردبوونەوە.

ئەمرۆ کاتژمێر ١١ و نیوی سەر لەبەیانی لە بەردەم ئاسایشی رانیە،  گردبوونەوەیەک ئەنجام درا، سەبارەت بە دەستگیرکردنی  مامۆستا سەلام عەبدوڵا ھاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی. لەسەرەتای گردبوەنەوەکەدا هەڤاڵ سەید خالید ھاوسەرۆکی ھەرێمی راپەرین ڕایگەیاند: وەک دەزانن لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە،  لەلایەن ئاسایشی ڕاپەڕینەوە بێ هیچ پاساوێکی یاسای و بی هیچ ئەوەی یاسایان پێشێل کردبێت مامۆستا سەلام دەستگیردەکەن.

سەید خالید ئاماژەی بەوەشکردو وتی: بەداخەوە ئێمە چاوەڕێمان دەکرد لایەنی پەیوەندیدار یاساییانە هەڵسوکەوت بکەن، کە بڕیاربوو ڕۆژی پێنچ شەممە ئازادیی بکەن، بەڵام ئازادیان نەکرد بە بیانوی جۆراو جۆر.

پاشان تارا حسێن ھاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی لە لیدوانێکیدا ڕایگەیاند: ئێمە ئەمڕۆ ناڕەزایەتی دەردەبڕین دژی دەستگیرکردنی مامۆسستا سەلام لە کاتێکدا  هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیە و لە هەمان کاتدا مامۆستا سەلام کەسایەتیەکی ئەکادیمی دەڤەرەکەیە، لە ئێستادا ناوچەکە لە باروودۆخێکی سەختدایە و ئێمە چاوەڕێمان نەکرد بەم شیوەیە مامۆستا سەلام دەستگیر بکرێت. هەڵبەتە تەڤگەری ئازادیی  هێزێکە هەمیشە لەبەرەی گەل بووە، وەخاوەن پرۆژەبووە بۆ چارەسەری.

تارا حسێن باسی لەوەشکرد و وتی: هەر لایەنێک هەر کەسێک بیەوێت ئیرادەی ئەم تەڤگەرە تێک بشکێنێت.، دەبێت ئەوە بزانیت ئیرادەی ئێمە ئیرادەی  شەهید مامۆستا شەماڵە، و خەتی شەهیدانە. وە ئیرادەی ئێمە بە تیرۆرکردنی مامۆستا شەماڵ نە شکابێت، ئەوە بە ترس و تۆقاندن و ‌هەڕەشە و فشار ئیرادەی ئێمە تەسلیم نابێت.

تارا حسێن ئاماژەی بەوەشکردو وتی: ئەم فشارە لەسەر تەڤگەری ئازادییە، ئەم گرتنە گرتنی تەواوی ئەندامانی تەڤگەری ئازادییە. ئێمە بەردەوام دەبین لە فشار تاکو مامۆستا سەلام ئازاد دەکرێت. وە داواش دەکەین هەرچی زووە مامۆستا سەلام ئازاد بکرێت. چونکە بەبێ هۆکار دەستگیرکراوە.

 

سەلام عەبدوڵا هاوسەرۆکی گشتی تەڤگەری ئازادییە و لە ڕۆژی چوارشەممە لە لایەن ئاسایشی ڕانیەوە دەستگیرکراوە بە بێ هۆکار.

 

س-ع

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شاری قەڵادزێ ئەمڕۆ ٢٤/٤/٢٠٢٤ نیو سەدە تێدەپەڕێت، بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیی و زامە قوڵ  …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *