شاندێكی ڕەوتی دیموكراسی عێراق سەردانی تەڤگەری ئازادیی كرد

بە مەبەستی پتەوكردنی پەیوەندییەكان، شاندێكی ڕەوتی دیموكراسی عێراق، سەردانی بارەگای تەڤگەری ئازادیی لە بەغدای پایتەخت كرد و هەردوولا دەربارەی بارودۆخی ئەمنی و ئابووری و كۆمەڵایەتی و گفتوگۆیان كرد.

د.عەلی مەهدی، ئەندامی فەرمانگەی جێبەجێكاری ڕەوتی دیموكراسی ڕاگەیاند، شاندێكی ڕەوتەكەیان سەردانی بارەگای تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی كوردستانیان لە بەغدای پایتەخت كردوە، لەلایەن سەلام عەبدوڵا، هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی پێشوازییان لێكراوە، دەشڵێت: لەگەڵ هاوسەرۆكانی تەڤگەری ئازادی گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی سیاسی، كۆمەڵایەتی، ئەمنی و ئابوری كرد.

د. عەلی مەهدی وتیشی: باسیان لە نەبوونی یاسای دادپەروەرانە سەبارەت بە مافەكانی ژنان و گەنجان و چارەسەری كێشەكان كردوە، هەروەها باسمان لە كۆنترۆڵكردنی دەسەڵاتکرد  لە لایەن هێزە گەورەكانی بەغدا و هەولێرەوە، هەر لە دیدارەكەدا دەست خرایە سەر كێشەكانی تایبەت بە پرسەكانی گەندەڵی دارایی و هەژاری و خزمەتگوزارییەكان.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *