ڕاستەوخۆ ئیدارەی ھەولێر بەرپرسن لە زەرەرمەندبوونی خەڵکی ھەولێر

بە داخەوە شەوی ڕابردوو بەھۆی لافاو و باران لە دەوروبەری قوشتەپە و دارەتو و چەند گەڕەکێکی ھەولێر زەرەر و زیانی ماددی و گیانی زۆری لێکەوتەوە
ھەر لێرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەس و کاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دەکەینەوە و لە دڵەوە خەمبارین بۆ زیانلێکەوتوان، دەبێت ئەوەمان لە بیر نەچێت ئەو خەڵکەی زیانی لێکەوتوە چینە ھەرە ھەژارەکەی خەڵکی ھەولێرن کە ھەمیشە دەبنە قوربانی کارەسات و رووداوەکان راستە رووداوی سروشتی ھەیە بەڵام خەمساردی و گەندەڵی کارو پرۆژە کانی دەسەڵاتداران و حکومەتە حیزبیە قۆرخ کارەکەیان ھۆکارن بۆ گەورەیی زیانەگیانی ومادیەکان ، ھەربۆیە واجبیەتی حکومەتی ھەرێم لە کاتێکی نزیکدا زیانلێکەوتوان قەرەبوو بکاتەوە،
ھەروەھا ئیدارەی ھەولێر بەرپرسە لە چارەسەری خێراو گەیاندنی خزمەتگوزاری و قەرەبووی زیان بەرکەوتوان و گەیاندنی خزمەتگوزاری بەپەلە بۆ دانیشتوانی ئەو ناوچانە وگەڕەکانەی بەر لافاوکوتوون چونکە ئەمە جاری یەکەم نیە ئەم کارەساتانە ڕوو دەدەن، ئەمە لە کاتێکدایە بە ئاسانی دەتوانرێت ئەو کێشانە پێش وەخت خەمیانبخورێت و چارەسەر بکرێن کەبێ گومان زیانەکان کەمتردەبنەوە .

لە کۆتایدا جارێکی دیکە خەمبارین بۆ ئەو قوربانیانە و سەرەخۆشی لە کەس و کاریان دەکەین و داو لەخەڵکی دڵسۆزی ھەولێر و گشت شارو شارۆچکەکان دەکەین لەکاتی روداو کارەساتەکاندا ھاو کارو پەناو پشتگیری یەکتربن .

 

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی

١٨/١٢/٢٠٢١

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *