نزیکەی ٢٠٠ زرێپۆشی پارتی بەرەو سیدەکان جوڵەی پێکرا

نزیکەی ٢٠٠ زرێپۆشی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە هەموو جۆرە کەرەستەیەکی قورسی سەربازییەوە، لە دەشتی حەیات و بەشێکی لە دەشتی هەریرەوە بەرەو ناوچەی سیدەکانی برادۆست، جوڵێنرا.

ئێوارەی دوێنێ، ئاژانسی هەوڵی فورات بڵاویکردەوە: پارتی دیموکراتی کوردستان کە بەردەوامە لە بەرلەشکریی بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک، نزیکەی ٢٠٠ ئۆتۆمبیلی بە چەندین جۆری چەکی قورس وەک دۆشکە و تۆپ و تانک و پانزەر لە دوو شوێنەوە بۆ ناوچەی سیدەکانی هەرێمی برادۆست گواستۆتەوە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، بەشێک لەو ئۆتۆمبێلانە لە دەشتی حەیات سەر بە هەرێمی برادۆستەوە نێردراون، بەشەکەی تریش لە ناوچەی سەربازیی دەشتی هەریر لە نزیک هەولێر رەوانەکراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی ئەو دەنگۆیانەی لە گۆڕەپانەکەدا بڵاوبوونەتەوە، پێشبینی دەکرێت گواستنەوەی هێز لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بە ئامانجی هێرشکردنە سەر ناوچەی گۆشین، گەرووی سینگا و گەرووی بەربزین بێت.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …