تەڤگەری ئازادیی و گرووپی ئاسۆی نوێ و بنەماڵەی شەهید رێدوور سەردانی بنەماڵەی شەهید ئەبوبەکر-یان لە قەلادزێ کرد
ئەمرۆ پێنچ شەممە ١٧/٦/٢٠٢١ شاندێکی تەڤگەری ئازادیی و گرووپی ئاسۆی نوێ و بنەماڵەی شەهید ڕێدور سەردانی بنەمالەی شەهید ئەبوبەکر تۆفیق یان کرد لە قەزای قەڵادزێ، شەهید ئەبوبەکر لە ١٣/٦ بەهۆی تۆپبارانی سوپای تورکیا لەگەل چەند هەڤاڵێکی تر شەهیدبوون.
سارا ڕەزا ئەندامی تەڤگەری ئازادیی وتی: پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەتان دەکەین، دەبێ ئەوەش باش بزانین کە دەستێکی خائین و سیخورو و خۆفرۆش لە ناو ئەم کارەدا هەیە، بۆیە ڕۆڵەکانمان دەبنە قوربانی.
ڕاشیگەیاند: پێویستە ئەو دەستە رەشە لە ناوگەلی کوردا نەمێنێ و ببڕدرێت، بەداخەوە کە ڕۆڵەکانمان ڕۆژ بەڕۆژ شەهید دەکرێن لەسەر ماڵ و زێدی خۆمان، بۆیە تورکیا دەیەوێت خاکمان داگیر بکات.
دواتر مهابات ئیبراهیم خوشکی شەهید ڕێدور وتی: سەری ڕێز بۆ شەهیدەکانی خۆمان دادەنەوێنین و تورک شەهید رێدور و شەهید ئەبوبەکری شەهید کردوە، بەڵام هەزارەها شەهید ڕێدوورو شەهید ئەبوبەکر درووست بوون.
ئاماژەی بەوەش کرد: لەجێگەی ئەوان دار دەڕوێنین گوڵ دەڕوێنین سۆز و پەیمان دەدەین ئەبێ ئەم ڕێبازە بەردەوام بکەین و نەترسین.
پاشان عەلی تۆفیق برای شەهید ئەبووبەکر ڕایگەیاند: ئێمە وەک بنەماڵەی شەهید ئەبوبەکر سەربەرزین بە شەهید بوونی چونکە، براکەمان لە پێناو ئەم خاک و نیشتیمانەیا گیانی خۆی بەخت کرد.
وتیشی: ڕووڕەشی بۆ ئەو سیخوڕانەو ئەوانەی دەستیان لەو کارەدا هەبووە، ڕوو رەشیش بۆ تورکی فاشیست.
ڕاشیگەیاند: پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنەپەیوەندی دارەکان و حیزبە سیاسیەکان بێنەسەرخەت دژی ئەم لەشکرکێشیەی دەوڵەتی تورکی فاشیست هەڵوێستان هەبێت.