ئادا: ئیمەش لەگەڵ رۆڵە زیندانییکراوەکانمان بەرخۆدان دەکەین

رەشاهات ئادا خوشکی گەورەی یەکێک زیندانی مانگرتوو رایگەیاند، تا گۆشەگیریی هەڵنەگیرێت، رۆڵەکانمان لە زینداندان و ئێمەیش لە چوار پارچەی کوردستان بەردەوام دەبین لە بەرخۆدان.

حەمدوسەنا ئادا، کە لە زیندانی ژمارە ١ی ئاسایشی باڵای ئامەد دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە، لە ساڵی ٢٠١١لە ناوچەی لجێ ئامەد بە تۆمەتی “ئەندامێتی لەڕێکخراو” دەستگیرکراوە. دوای دەستگیرکردنی، گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ڕیزە. لە ئەنجامی هەوڵ و داواکارییەکان، دیسان گوازراوەتەوە زیندانی ئامەد. ڕەشاهات ئادای خوشکی باسی مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی کرد. ئادا وەبیری هێنایەوە بەمەبەستی ڕاکێشانی سەرنج بۆ دۆخی زیندانیانی نەخۆش، ئەشکەنجەدان و ڕاگرتنی مافەکان، ١٤ مانگ “ئێشکگریی دادپەروەریی”یان بەڕایوە بردووە.

 “ڕۆڵەکانمان بۆ گەل و ناسنامەیان تێکۆشان دەکەن “

ئادا، ئاماژەی بەوەکرد کە ڕۆڵەکانیان بۆ گەل ناسنامەی خۆیان تێکۆشان دەکەن و دەڵێت:”کارێکی خراپیان نەکردووە”. ڕۆڵەکانمان بۆ ئەم خاکە گیانیان فیدا کرد. دوای ئەوەی براکەم زیندانی کرا، دووریان خستنەوە بۆ ڕیزە. ماوەیەکی زۆر لەوێ مایەوە. لە ئەنجامی هەوڵێکی زۆر ڕەوانەی ئامەد کرایەوە. لە زیندان ئەشکەنجە دەدرێن، ئەم هەڵسوکەوتانەمان قبووڵ نییە. پشتیوانیی لە تێکۆشانی مافی ڕۆڵەکانمان دەکەین. دەبێت کۆتایی بە ئەشکەنجە و گۆشەگیریی بهێنن.”

 “بۆ ئەوەی بژین و ژیان ببەخشن بەرخۆدان دەکەن”

ئادا، باسی ئەوەی کرد، پێش دەستپێکردنی مانگرتنەکە، دیداری لەگەڵ براکەی لە زیندان ئەنجامداوە و دەڵێت:” براکەم وتی کە بۆ شکاندنی گۆشەگیریی سەر رێبەر ئاپۆ دەست بە مانگرتن لە خواردن دەکەن، ورەیان بەرزبوو و خۆڕاگریی دەکەن، بۆ ئەوەی بژین و ژیان ببەخشن بەرخۆدان دەکەن. ئێمە دەمانەوێت هەمووان پشتگیریی ئەم بەرخۆدانە بکەن. تا گۆشەگیریی هەڵنەگیرێت ڕۆڵەکانمان لە زیندانن و ئێمەیش لە چوار پارچەی کوردستان بەرخۆدان دەکەین. من داوادەکەم هەمووان پشتگیریی لە بەرخۆدانی زیندانیان بکەن.”

 

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …