ئەندامێکی پارلمان: پارتی خەڵکی لەسەر یەک کۆمێنت بێسەروشوێن کردوە

شیرین یونس رایدەگەیەنێت، پارتی لە بەهانەیەک دەگەڕێت بۆ تێکدانی شاری سلێمانیی، دەشڵێت: پارتی خەڵکی لەسەر یەک کۆمێنت دەستگیرکردوەو بێسەروشوێنی کردوە.

شیرین یونس، ئەندامى پارلمانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، پارتی لە بەهانەیەك دەگەڕێت بۆ تێكدانی ئارامیی سلێمانی و بۆ ئەم مەبەستە میدیا چەواشەكارەكانیان خستووەتە گەڕ و هەموو ئەوانەی لە یاسا دەردەچن و یاسا دەستگیریان دەكات وەك پاڵەوانی نیشتمانیی وەسفی دەكەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا لە زیندانەكانی پارتی خەڵك لەسەر یەك كۆمێنت دەستگیرکراوە و بێسەروشوێن بووە و بوختانكردن بۆ زیندانیانی بادینان هەرێمی كوردستانی بە تەواویی لەبەرچاوی دونیا ناشیرن كرد. كونسوڵخانە و شاندەكانى وڵاتان جارنییە لە دانیشتنەكان گلەیی دەستگیرکراوانى بادینانمان لێنەكەن بۆیە بە پارتی دەڵێم ماڵەكەتان لە شووشەیە و بەرد مەگرنە یەكێتیی.

هەروەها چێکی بکە

پارێزەر و سیناتۆرەکانی ئیسپانیا نامەیان بۆ سەرۆکی سی پی تی نارد

لە ئیسپانیا ٢٧ پارێزەر و سیناتۆر نامەیان بۆ سەرۆکی سی پی تی نارد و داوایان …