ئامارجی ئارهات با
هێزەکانی گەریلا کە لە سیدا و چیای جودی و گردی ئێف ئێم پلانەکانی دەوڵەتی تورکیان لەناوبرد، بە گیانی خۆیان ڕێگەیان لە داگیرکەران گرت، هێزی سەرەکیی پاراستنی خەڵکی باشوری کوردستانن.
ئەو شوێنەی لە وێنەی هەواڵەکەدا دەبینرێت، سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گۆڕەپانی سیدای زاپە. کاتێک مرۆڤ سەیری وێنەکە دەکات لەوانەیە تێنەگات، یان نەزانێت گەریلا چۆن دەچێتە ناو سەنگەرەکان یان لە کوێ هەڵکەوتوون. بەڵام زیاتر لە ساڵێکە گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەم شوێنەدا دژی هەوڵە داگیرکارییەکانی سوپای تورک بەرخۆدان دەکەن.
لەم شەڕەدا کە زیاتر لە ساڵێکە بەردەوامە، ئەم تونێلە بووەتە یەکێک لە شوێنەکانی بەرخۆدانی درێژخایەنی گەریلا.
وێنەکە ماوەیەکی کەم پێش ئەوەی چەتەکانی سوپای تورک لەو تونێلانەی شەڕ نزیک ببنەوە، گیراوە. وێنەکە پێش بەکارھێنانی چەکی کیمیایی، پێش بەکارھێنانی بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی، پێش بۆمبارانی تانکەکان گیراوە. پێش ئەم هێرشانە، بە هێرشی ئاسمانی تاڵانکردن و وێرانکردنی سرووشت دەستی پێ کرد. گەریلاکان کە ئێستا لەوێ بەرخۆدان دەکەن، دەڵێن هیچ دارێک لەو گۆڕەپانەدا نەماوە، ڕووبەرێکی لە نزیکەی یەک کیلۆمەتر تونێل، بووەتە گۆڕەپانێک تەنها لە بەرد و خۆڵ.
سوپای داگیرکەری تورک بۆ تێپەڕین لەم سەنگەرانەی بەرخۆدانی سیدا و جێبەجێکردنی پلانەکانی بۆ داگیرکردنی باشوری کوردستان، نزیکەی ساڵێکە لەوێ بەشێوەیەکی سیستەماتیک تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات. بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی، هەوڵی کوشتنی گەریلاکانی ناو تونێلەکان دەدرێت، ٤ تۆن بۆمب کە بەکارهێنانی قەدەغەیە هەموو ڕۆژێک بەسەر تونێلەکاندا دەیبارێت. زیاتر لە ٧ مانگە بە شۆفڵ و حەفارە هەوڵی تێکدانی تونێلەکان دەدات.
سوپای تورک، ٣ ساڵ پێش ئێستە لە هەمان کاتدا، کۆمەڵکوژییەکی هەرە مەزنی سرووشتی ئەنجامدا. لە مام ڕەشۆ تا وەرخەل، لە ساجای تا ئەشکەوتی برینداران، دەیەوێت شایستەترین گۆڕەپانەکانی کوردستان وەک زاپ و ئاڤاشین، لەڕێگەی چەکی کیمایی و بۆردوومانەوە بکاتە چۆڵەوانی. دەوڵەتی تورک بگاتە هەر شوێنێک تۆوی خراپە بڵاو دەکاتەوە و وشکی دەکاتەوە. سەربازانی تورک لە شوێنگەلێک کە بتوانن لە ڕێگای وشکانییەوە پێشڕەوی بکەن، بە ئەنقەست ئاگر لە گۆڕەپانەکە بەردەدەن – لە زۆر دیمەندا بینراوە، چەند بە خۆشحاڵییەوە ئەم کارە دەکەن- لەو شوێنانەی کە ناتوانن پێشڕەوی بکەن، بە تۆپ ئاگر بەردەداتە دارستانەکانی کوردستان. تا ئێستا چالاکیی ناڕەزایەتی لە دژی تاڵانکردنی سرووشت و سووتاندنی دارستانەکان بەردەوامە. بەڵام کاتێک دێتە سەر باسی گۆڕەپانی گەریلاکان، هەموو ئەوانەی چالاکییان کردووە، بێدەنگ دەبن. وەکبڵێی تاڵانکردنی سرووشت لە هەموو شوێنێک تاوان بێت، بێجگە لە گۆڕەپانەکانی گەریلاکان.
وەکبڵێی بەکارهێنانی گازی کیمیایی لە هەموو شوێنێکی جیهان قەدەغە بێت، بەڵام کاتێک لە دژی گەریلای کورد بەکاردێت، هەمووان بێدەنگ دەبن وەک ئەوەی ڕێگەپێدراو بێت. تێگەیشتن لەم شتە زەحمەتە. بەتایبەت هەڵوێستی دەوروبەرە دیموکراتەکانی کورد شیاوی تێگەیشتن نییە، بۆچی دژی تاڵانکردنی سرووشت لە تورکیا خاوەن هەڵوێستن، بەڵام لە بەرامبەر تاڵانی سرووشت لە جودی و زاپ و ئاڤاشین بێدەنگ دەبن. وەک ئەوەی دارەکانی ئاکبەلەن ڕۆحیان هەبێت، بەڵام دارستانی سیدا کە بە چەکی ئەتۆمی لەناو دەچێت، ڕۆحی نەبێت؟ کاتێک دێتە سەر باسی گۆڕەپانەکانی گەریلا و ئەو سرووشتەی کە گەریلای تێدایە، یاخود دارەکانی بەردەم سەنگەرەکانی گەریلا، ئیتر هەمووان دەکەونە ترس و دڵەڕاوکێ.
گەریلا هێزی پاراستنی خەڵکی باشووری کوردستانە
ڕەنگە هەندێک کەس بە باشی لەوە تێنەگەن، لەو هەلومەرجە دژوارەدا، گەریلا چۆن دەتوانن بەرخۆدان بکەن. بەتایبەت بە هەبوونی هێز و لایەنی خیانەتکار و نۆکەر. بەتایبەت لەپێش چاوی بەپرسانی باشوور و بە ڕێگەپێدانی ئەوان، لە سەنگەرەکانی بەرخۆدانی سیدا تاوانی شەڕ دژی گەریلا ئەنجام دەدرێت. مەگەر دەنگی تەقینەوەکانی سەنگەرەکانی بەرخۆدانی سیدا ناگاتە گوێی هێزە ئەمنییەکانی پەدەکە لە نزیک شیلادزێ و دۆڵی باڵندە؟ دارە سەدان ساڵەکانی کوڕە جەهرۆ دەبڕدرێن، ئاخۆ بە کام ڕێگا دەهێنرێن بۆ تورکیا؟ ئەو پێشمەرگانەی لەوێن، بۆنی گازی کیمیایی و ئاگری ناو دارستانەکان ناکەن؟ بێگومان پێش هەمووان گەواهی ئەوە دەدەن. یەکەمین گەواهیدەری هەموو ئەو ڕووداوانەی لە ناوچەکانی پاراستنی مەدیا ڕوودەدەن، حکومەتی باشوری کوردستانە.
ڕاستییە تاڵەکە بۆ گەلی کورد ئەمەیە: میلیتانەکانی پەکەکە لە چەندین هەرێمی جیاوازی کوردستانەوە دێن و گیانی خۆیان دەبەخشن بۆ پاراستنی خاکی باشوری کوردستان، بەڵام ئەوانەی لەوێ لەدایک بوون و گەورە بوون، پاراستنی خاک لەلایەک، کەچی پشتیوانی ئۆپەراسیۆنە داگیرکارییەکان دەکەن و بە ڕوونی چوونەتە بەرەی دژە کورد. بۆ نموونە، گەریلا چیا ئاگری، خەڵکی ماکو، بە هاوکاری میت و پاراستن لە هەفتانین کوژرا. هەرچەند بۆ چالاکی و هێرشکردنە سەر هیچ کەسێک نەچوونە نزیک ئاسایشی بانیک، ئەوان بۆ هەندێک پێویستی شەخسی لەوێ بوون.
خەڵکی باشووری کوردستان لە نەریتێکی مێژوویی ڕاپەڕین و بەرخۆدانەوە هاتوون. لە هەموو کێوەکانی ئەم خاکەدا سەرهەڵدان هەبووە، ئەمڕۆ ئەوانەی لە تونێلەکانی شەڕدان، لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان درێژە بەو نەریتە دەدەن لەگەڵیان. گەریلایەکی ژنی گەنج، لە مانگی نیسانی ٢٠٢٢دا وهێشتا لە سەنگەرەکانی بەرخۆدانی سیدا لە دژی سوپای تورکیا شەڕ دەکات، بەم شێوەیە باسی ئەو کاتەی کرد: “هەرگیز بیرم لەوە نەدەکردەوە لە وانەوە بگەمە باشوری کوردستان و لەوێش بەرخۆدان بکەم بۆ پاراستنی ناوچەکەیەک کە هەرگیز ناویم نەبیستووە، پەکەکە چ جۆرە وڵاتپارێزییەک لە مرۆڤدا دروست دەکات”. شیلادزێ ناوچەیەکە لە گۆڕەپانی سیدا کە گەریلا هەمیشە ناوی بڵاودەکاتەوە. گفتوگۆیەکی لەم شێوەیە هەبوو، “ئەگەر دوژمن سیدا داگیر بکات، شەقام بە شەقام دەگەنە شیلادزێ. تەنها لەپێناو خەڵکی شیلادزێش بێت، نابێت ڕێگە بەمە بدەین”. چونکە کوڕەجەهرۆ و سیدا دەروازەی شیلادزێن. یەکێک لەو ناوچانەی باشوری کوردستان کە چەند ساڵێک پێش ئێستا تانکەکانی سوپای تورکیا تێیدا بڵاوکرانەوە و بەرخۆدانێکی شکۆدار پیشاندرا. هیچ کام لەو گەریلایانەی لە تونێلەکانی شەڕ لە ناوچەی سیدا شەڕ دەکەن، شیلادزێیان نەدیوە. هیچ کامیان بە ئەسڵ خەڵکی ئامێدی و دهۆک نین. ئەو هێزانەی گەریلا کە پلانی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیان لە سیدا و چیای جودی و گردی ئێف ئێم تێکشکاند و بە گیانی خۆیان داگیرکەرانیان ڕاگرت، هێزی سەرەکی پاراستنی خەڵکی باشووری کوردستانن.