یه‌ك لە بریندارەکانی كه‌ركوك، گه‌یه‌نرایه هه‌ولێر و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی هه‌رێمیش رایگەیاند، “لەبەر جێگیرنەبونی باری تەندروستیی گواستراوەتەوە بۆ هەولێر”.
ئەمرۆ چوار شەممە، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستىی حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند، یەکێک لەوکەسانەی لەخۆپیشاندانەکانی ڕۆژانی ڕابردوووی شاری کەرکوک دا برینداربوو، به‌په‌له گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر بۆ چارەسەرکردن.
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم لە راگەیاندراوەکەیدا ئاشكرایكردوه، “لەبەر جێگیرنەبونی باری تەندروستیی، محه‌مەد عەدنان كه ته‌مه‌نى 31 ساڵه‌و لەخۆپیشاندانەکانی کەرکوک برینداربووه، گواستراوەتەوە هەولێر بۆ چارەسەرکردن، ئێستا ئەو بریندارە لەفریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکییدایە”.
لە 2ى ئه‌م مانگه، لە خۆپیشاندانەکەی شاری کەرکوک، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٢٠ کەسی دیکەش برینداربوون.