پارێزەرانی عەبدڵا ئۆجالان وەڵامی روونکردنەوەکەی تورکیا بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان دەدەنەوە

پڕۆسەی سەردانی کردنی لێژنەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەلایەن نووسینگەی یاسایی سەدە، لە پێناو ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و سێ موەکیلی دیکەیان لە ئیمراڵی بەردەوامە.

نووسینگەی یاسایی سەدە لە دژی گۆشەگیریی توند لەسەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و سێ زیندانی دیکەی ئیمراڵی ئەو نادادپەروەریانەی لە ساڵی ٢٠٢٢ ئەنجامدراوە، گەیاندە نەتەوە یەکگرتووەکان. نەتەوە یەکگرتووەکانیش داوای لە تورکیا کرد لەو بارەیەوە ڕێوشوێن بگرێتەبەر، دواتریش جارێکی دیکە سەرجەم داواکارییەکانی بەبیر تورکیا هێنایەوە، بەڵام تورکیا پابەند نەبوو، جگە لەوەش لەو وەڵامەی کە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نووسیبووی، ئەو بەڵگاندنانەی بەکارهێنابوو، کە بڕیاری گرتنەبەری رێوشوێنی بە نەبوو دانابوو. ئێستا پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی لە دژی وەڵامەکەی تورکیا وەڵامێک بدەنەوە. ئیبراهیم بیلمەز، یەکێک لە پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەدە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فورات (ANF) ڕایگەیاند، لە ماوەیەکی کورتدا وەڵامەکەیان ئامادە دەکەن و نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر بنەما بڕیارێک دەدات.

‘پەنا بۆ بەکارهێنانی هەموو رێوشوێنەکان دەبەین’

پارێزەر بیلمەز، لەبارەی هۆکاری گەیاندنی ئەم بڕیارە بە لیژنە نێونەتەوەیەکان وتی: “ئێمە لەبەردەم نادادپەروەرییەکی بێ وێنەداین. بۆ هەڵگرتن و کۆتایی هێنان بەم گۆشەگیرییە هەموو هەوڵێک دەدەین و ئەوەی لەدەستمان بێت ئەنجامی دەدەین. هەموو میکانیزمەکان لەبەرچاو دەگرین و پەیڕەوەی دەکەین. چونکە ماوەی ٢ ساڵ و نیوە هیچ زانیارییەکمان لەبارەی چوار موەکیلەکەمان کە لە زیندانێکی وەزارەتی داد دان پێنەگەیشتووە. ئەم دۆخە تەنانەت لە پێشنەکەوتووترین وڵاتانی جیهانیشدا وێنەی نییە. دۆخیان باشە یان نا، ئێمە هیچ زانیارییەکمان لەبارەی تەندروستیانەوە نییە.

پێشتر ئەم بابەتەمان دەگەیاندە دامودەزگاکانی ئەنجومەنی ئەوروپا. ئێمە لە ساڵی ١٩٩٩ەوە ئەم کارە دەکەین. بەڵام تا ئێستا ئەو ئەنجامەی کە دەمانەوێت بەدەستمان نەهێناوە. هەر بۆیە وتمان داواکاری پێشکەش بە نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن. دامەزراوەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ناوی لیژنەی مافی مرۆڤ بوونی هەیە. ئەو لیژنەیە وەک دادگای مافی مرۆڤ، دادگایەکی نێونەتەوەییە. تەنیا وڵاتانی ئەنجوومەنی ئەوروپا لەخۆ ناگرێت، بەڵکوو هەموو ئەو وڵاتانەی کە ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانن لە خۆدەگرێت و لێیان بەرپرسیارە. بەدواداچوون بۆ پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دەکات و بڕیار دەدات. چوونکە بەڕای ئێمە گۆشەگیری دوورە لە مافەکانی مرۆڤ، بڕیارماندا داواکارییەکانمان بگەیەنینە نەتەوە یەکگرتووەکان.

تورکیا بە گوێرە بڕیاری گرتنەبەری رێوشوێن نەجوڵایەوە

پارێزەر ئیبراهیم بیلمەز، بەبیری هێنایەوە، بەو پێیەی هیچ ڕێگایەکی یاسایی ناوخۆیی نەهێڵراوەتەوە و تورکیا هیچ بڕیارێک جێبەجێ ناکات لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بۆ ئەوەی ئێمە بڕیارەکە بگەیەنینە نەتەوە یەکگرتووەکان، دەبێت هیچ ڕێگەیەکی یاسایی ناوخۆیی نەمابێت کە نەگیرابێتەبەر. هەر بۆیە ئێمە داواکارییەکانمان پەیوەست بە گۆشەگیری پێشکەش کرد. هەموو داواکارییەکانمان کە ڕەتکرانەوە، سەردانی دادگای سزا قورسەکانمان کرد، لەوێش داواکاریەکانمان ڕەتکرایەوە. ئێمە ڕۆژی ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ سەردانی دادگای دەستووری هەمیشەییمان کرد. ئەوێش داواکارییەکەی ئێمەی بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێن ڕەتکردەوە. هیچ ڕێگەیەکی یاسایی ناوخۆیی بوونی نییە. هەر بۆیە لە ٢٩ی تەمووزی ٢٠٢٢ داواکاریمان پێشکەش بە لیژنەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد. جارێکی دیکە داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنمان کرد. وتمان لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ەوە هیچ زانیارییەکمان لەبارەی بەڕێز ئۆجەلان و سێ موەکیلەکەی دیکەمان نییە. بەپێی ئەو دەقانەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆخۆی بە بنەما دەگرێت، وتمان ‘ئەمە جۆرێکە لە رژێمی سزادان، کە کەس ناتوانێت هیچ زانیاری لەبارەیانەوە بەدەست بهێنێت، ئەوەش جۆرێکە لە ئەشکەنجە. بەپێی هەندێک بڕیار کە پێشتر لەلایەن لیژنەکەوە دراوە، شتێکی وەک “ڕفاندن”ی پێی دەوترێت.

لیژنەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢، داوای کرد لەبارەی ئەو بابەتە ڕێوشوێن بگیرێتەبەر و یاداشتێکی تورکیا کرد و بە حکومەتی تورکیای ڕاگەیاند، ‘پارێزەرەکانی ئۆجەلان و سێ موەکیلەکەی دیکەیان داواکارییان پێشکەش کردووە و هیچ زانیارییەکیان لەبارەیانەوە نییە. ھەر بۆیە ڕێگەیان پێبدەن بتوانن بەبێ هیچ ئاستەنگێک لەگەڵ ئەو پارێزەرانەی دەیانەوێت دیدار ئەنجام بدەن.’ بەڵام تورکیا ئەوەی جێبەجێ نەکرد. لەوبارەشەوە ئاگارارییەکمان بەرزکردەوە. وتمان تورکیا ئەوەی پێویست بێت نایکات. ئێوە ڕێوشوێنێک بگرنەبەر. مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣، لیژنەی مافەکانی مرۆڤ جارێکی دیکە کاتی ڕێوشوێنگرتنەبەری بەبیر حکومەت ھێنایەوە و وتی ئەوەی پێویستە ئەنجامی بدەن و ئێمە دوای ئەو بڕیارەش جارێکی دیکە داواکاریمان ئاراستەی دادگای جێبەجێکردن کرد و ھەروەھا داواکاریی گرتنەبەری ڕێوشوێنمان  پێشکەش بە دادگای دەستووری ھەمیشەیی  کرد. بەڵام هیچ کام لەو لایەنە پەیوەندیدارانە هیچیان نەکرد.

تورکیا پرۆسەی رابردووی بەهەند وەرنەگرتووە

پارێزەر بیلمەز وەک دوا وتە باسی لەوەکرد کە پرۆسەکە بەردەوامە و ئەوان روونکردنەوەی خۆیان لە بارەی وەڵامەکەی تورکیا بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان پێشکەش بە لیژنەکە دەکەن و بەم جۆرە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: ” حکومەت لەم دواییەدا بیرکردنەوە و تێڕوانینەکانی بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان نارد. بەڵام حکومەت باسی لە داواکارییەکانی ئێمە و بڕیاری گرتنەبەری رێوشوێنی نەتەوەیەکگرتوەکانی نەکردووە و بە هەندی وەرنەگرتووە. هیچ وەڵامێکی نەداوەتەوە. هەربۆیە هیچ وەڵامێک بوونی نییە. دوای ئەوەی وەڵامیان دایەوە، لیژنەکە لەبارەی بڕیارەکانەوە وەڵامێک دەداتەوە. بەڵام چەندە خۆڕاگری بکات ئێمە هێشتا نازانین”.

 

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …