ڕۆژەڤی سەرەکیی و کاری لەپێشینەی گەنجان ‘ئازادیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ’یە

ئەنجامنامەیی کۆنفرانسی ‘لەگەڵ گەنجانی بەڕێکخستن کراو بەرەو ئازادیی ڕێبەرایەتی’ ڕاگەیەندرا و تیایدا بۆ ئیدانەکردن و هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادکردنی جەستەیی، بڕیاری فرەلایەن درا.

گەنجانی کورد و ئینتەرناسیۆنالیست لە شاری دۆرتمۆندی ئەڵمانیا کۆنفرانسێکیان بە دروشمی ‘لەگەڵ گەنجانی بەڕێکخستن کراو بەرەو ئازادی ڕێبەرایەتی’ سازکرد و دواتر ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکە ڕاگەیەندرا.

دەیان گەنج لە وڵاتانی ئەڵمانیا، سویسرا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا، بەریتانیا و چەندین وڵاتی دیکە، بەشداریان لە کۆنفرانسەکە کرد، کە نزیکەی ٦ کاتژمێری خایاند.

ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکە، کە تیایدا باس لە ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان کرا، لە ڕێگەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسی بۆ ڕایگشتی خوێندرایەوە.

لە ئەنجامنامەی کۆنفرانسەکەدا ھاتووە:

*هەموو پرس و بابەتەکانی پەیوەست بە ڕێبەر ئاپۆ لە چەق و پێشینەی کار و چالاکییەکانی گەنجان دەبێت.

*لە بەرامبەر ئەقڵیەتی نەتەوە- دەوڵەت کە لە دوای پیلانگیڕی نێونەتەوەی بە ئامانجی پاکتاوکردنی بزوتنەوەی ئازادی، لە هێرشەکانی بەردەوامە، پێویستە پارادایگمای مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ بەهێزتر باس بکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت کار و چالاکی ساز بکرێت.

*فەلسەفە و پارادایگمای ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە تاکوو ئەمریکای لاتین، لە ئەفریقاوە تا ئاسیا، لە ئەوروپا تا ئۆسترالیا وەک پێوەر و پێودانگێکی دڵسۆزی و خۆشەویستی بۆ ڕێبەر ئاپۆ بناسێنرێت و بڵاوبکرێتەوە.

*دابڕاندن وگۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ، کە ساڵانێکە بەردەوامە، پێویستە ببێتە بابەتی گەرم و لەسەر ئەو بنەمایەش خەبات و چالاکییەکان ئەنجام بدرێت.

*لەچوارچێوەی پارادایگمای ئازادی ژنان، کە ڕێبەر ئاپۆ بە هەوڵ، ڕەنج و ماندووبوونێکی زۆرەوە ئافراندی، پێویستە لەگەڵ هەموو ڕێکخراوەکانی ژنان لە ئاستی جیهاندا گفتوگۆی لەسەر بکرێت و لە ژێر ڕۆشنایی شۆڕشی ڕۆژئاوا دا، کە پێی دەڵێین شۆڕشی ژنان، بجوڵێینەوە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بڵاو بکرێتەوە.

*رۆڵی ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا، سی پی تی، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا کە خۆیان وەک دامەزراوە و دیموکراتیکترین رێکخراوە نیشان دەدەن، لە سیستمی گۆشەگیرکردنی سەر رێبەر ئاپۆدا لەبەر چاوی رای گشتیی جیهان ئاشکرا بکرێت.

*هەموو ئەوانەی دەیانەوێت ئەو نادادپەروەرییە رابگرن، بە تایبەتیش ئەو رێکخراوانەی پاڵپشتی و هاوسۆزی خۆیان بۆ رێبەر ئاپۆ و گەلی کورد دەردەبڕن، بە شێوەیەکی بەردەوام و رێکخراو نامە بۆ سی پی تی و ئەنجومەنی ئەوروپا بنێرن.

*لە دژی هەڵوێست و کردەوەکان کە لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆ لە بەرامبەر زیندانەکان لە زیندانەکانی کوردستان و تورکیا دەکرێت، بوستنەوە و لەسەر ئەو بنەمایە خەبات بکەن.

*لەپێناو ئەوەی زۆر دامەزراوە، بەتایبەتی ئەنجومەنی ئەوروپا بەئاراستەی ئازادی رێبەر ئاپۆ هەنگاو بنێن، چالاکی ئەنجام بدرێت.

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …