کاپوتۆ: دەبێت فیکری عەبدوڵڵا ئۆجالان زیاتر بڵاوبکرێتەوە

رۆژنامەنووس  و نووسەرێکی ئیتاڵیی باس لە گۆشەگیرکردنی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان دەکات و رایگەیاند، دەبێت هەوڵ بخرێتەگەڕ  فیکری ئۆجالان زیاتر بڵاوبکرێتەوە.

رۆژنامەنووس و نوسەری ئیتاڵیی جیۆڤانی کاپوتۆ ئاماژەی بەوەکرد، کە دەوڵەتی تورک گۆشەگیریی توند دەسەپێنێت و وتی، ئیتاڵیاش بەرامبەر بە گۆشەگیریی بەرپرسیارە.

لە نووسەرانی کتێبی ‘کوردیی’ کە بە ئیتاڵیی بڵاوبووەتەوە، جیۆڤانی کاپوتۆ ئاماژە بەوەدەکات کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان ساڵی ١٩٩٨ چووە رۆما، دوای ئەوەی لە ئیتالیا چووە دەرەوە دەستگیرکرا و ئەوەش بۆ ئەوان زۆر مەترسیدار و قورس بووە، کاپوتۆ وتی، “تووشی شۆک وتاسان بووین. ئەو بەلای ئێمەوە زۆر گرنگ بوو، بەڵام حکومەتەکەمان لە بەرزترین ئاستدا فەرمانی کرد بەوەی لە وڵاتەکە بڕوات. ئەمەش شتێکی ناکۆک و دژبەیەکە. دواتریش گیرا و دۆخی هێشتنەوەی لە زیندان زۆر مەترسیدار بوو. لە ساڵی ١٩٩٩ بەدواوە لە ئیمراڵی گۆشەگیریە و زیاتر لە ٣٠ مانگە زانیاری لە بارەیەوە بەردەست نییە. مافەکانی مرۆڤ بە شێوەیەکی گەورە پێشێل دەکرێن”.

ئێستا پێویستیمان بە راپۆرتی سی پی تی هەیە

جیۆڤانی کاپوتۆ ناڕەزایەتی بەرامبەر هەڵوێستی رێگریی لە ئەشکەنجەی (سی پی تی) لەبارەی پراتیکی گۆشەگیری دژواری دەوڵەتی تورک نیشاندا و رایگەیاند، کە دەبێت راپۆرتی سی پی تی لەبارەی ئیمراڵی بڵاوبکرێتەوە. نوسەر کاپوتۆ وتی، “لە دامەزراوەکانی ئەوروپا، بۆ نمونە بیر لە ئەنجومەنی ئەوروپا، لە سی پی تی دەکەمەوە. دەچنە ئەوێ، راپۆرتێک ئامادە دەکەن، بەڵام کاتێک دەوڵەت بیەوێت دەتوانن بڵاویبکەنەوە. ئایا دەبێت ئێمە دوای ٥٠ ساڵ بتوانین ئەو بەڵگەنامەیە بخوێنینەوە؟ ئەو کاتە پوچەڵ دەبێتەوە. ئێستا پێویستیمان بەو راپۆرتە هەیە. بۆ ئەوەی بزانین کە لە ئیمراڵی چی روودەدات، پێویستیمان بەوە هەیە کە ئەو راپۆرتە ئێستا بڵاوبکرێتەوە”.

کاپوتۆ رایگەیاند، کە نەتەوەیەکگرتووەکان، یەکێتی ئەوروپا و دەوڵەتانی ئەندام بە گوێرەی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانیان مامەڵە لەگەڵ پرسی گۆشەگیریدا دەکەن و رایگەیاند، کە دەوڵەتی تورک پەنابەر، وزە و گازی وەک ئامراز و کارتێک بەکاردەهێنێت. جیۆڤانی کاپوتۆ وتی: “لەبەر ئەوە هەڵوێست نیشان نادەن و ئەو دۆخە کارەساتبارە و مایەی دڵتەنگیی و پەژارەیە”.

ئیتالیاش بەرپرسیارە

کاپوتۆ ئەوەی خستەڕوو کە ئیتالیاش وەک دەوڵەت بەرپرسیارە لە گۆشەگیری و وتی، “حکومەتەکەمان ئەو کاتەش رۆڵی لەو دۆخەدا گێڕا. ئەگەر بڕیارمان نەدایە کە لێرە بڕۆیشتایە و داوای مافی پەنابەری سیاسی بکردایە، کە لە راستیدا لە دادگایکی رۆما ئەوەی بەدەستهێنا، بەڵام زۆر درەنگ بوو. هەربۆیە وەک دەوڵەت بەرپرسیارین. وەک گەل پشتیوانی ئەوین و لە راستیدا من لە سەرەتاوە پشتیوانی ئەوم”.

گرنگە کە ئەندێشەکانی بڵاوبکرێنەوە

جیۆڤانی کاپوتۆ رایگەیاند کە سەرباری گۆشەگیری چڕ و پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤیش، سیستمی بییرکردنەوەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان زۆر باشە و رایگەیاند، کە ئەوە لە نوسیینەکانیدا دەبینم. جیۆڤانی کاپوتۆ ئەوەی خستەڕوو کە هێندەی سەرنجڕاکێشان بۆ سەر گۆشەگیریی، گرنگە کە هەوڵ بۆ بڵاوکردنەوەی ئەندێشەکانی بخرێتەگەڕ. لەو بارەوە وتی، “بەرای من بەس نییە کە بوترێت ‘ئێستا گۆشەگیر کراوە و گۆشەگیری بەردەوامە’. گرنگە کە هێندەی ئەوەش ئێمە ئەندێشە و زانستی ئەو بڵاوبکەینەوە. لەبەر ئەوەی سەرباری دابڕاندن و گۆشەگیری هێشتا بیردەکاتەوە، دەنوسێت و لە پێناو گەلەکەیدا روانین بەرهەم دەهێنێت کە ئەوەش زۆر گرنگە. لەم دۆخە دژوار و مەترسیدارەش گەلەکەی جێناهێڵێت. بە بڕوای من ئەمە زۆر گرنگە”.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …