ئەندامانی “ئەحرار شەرقییە” دەستدرێژیی دەکەنە سەر گەنجانی کورد لە گوندەواری عەفرین

گرووپی “ئەحرار ئەلشەرقییە”ی سەربە تورکیا، لە کاتی گەڕانەوەی چەند گەنجێکی کورد لە کار هێرش دەکەنە سەریان.

سەرچاوە خۆجێییەکان راگەیاندوە، گرووپی “ئەبو عوەید دیبان”ی سەر بە “ئەحرار ئەلشەرقییە” کە تورکیا پاڵپشتی دەکات، حەوت گەنجی کوردیان ناچارکردووە لە بارهەڵگرێک دابەزن کە مەبەست لێی گواستنەوەی کرێکارانی کشتوکاڵی بووە، لەکاتێکدا دەگەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان، لە گوندی مەعبەتلی لە گوندەواری رۆژئاوای عەفرین.

ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەندامانی گروپەکە بەشێوەیەکی دڕندانە لە گەنجەکانیان داوە، دووان لەو گەنجانە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی عەفرین، دوای ئەوەی بە سەختی برینداریان کردوون.

ئەوەشیان خستەڕوو، هاووڵاتییانی کوردی عەفرین ترسیان هەیە لە “جموجوڵی تۆڵەکارانە” لەلایەن میلیشیاکانی “جەیش وەتەنی”یەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی لە دێرەزوور دەگوزەرێت.

هێرشەکانی “جەیش وەتەنی” کە لە لایەن تورکیاوە پاڵپشتیی دەکرێن بۆ سەر هاووڵاتییانی کورد لەم دواییانەدا زیادی کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە کە بێدەنگیی نێودەوڵەتیی لەمبارەوە بەدیدەکرێت.

 

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …