پیاوێکی ٦٤ ساڵە کوژرا

   

 لە ڕاگەینراوێکدا نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف بەگ لە قەزای شارەزوور، ئەوەیان ڕاگەیاندووە، کە  کاتژمێر ١٢ی شەوی رابردوو بەهۆی زەبری دەرەکییەوە، هاوڵاتییەک گەیەندراوەتەوە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە و بەڵام بەهۆی سەختی ئەو زەبرەی بەر سەری کەوتووە، گیانی لەدەستداوە.

 

ئەوەش هاتووە لەراگەیەنراوەکەدا، نەخۆشخانەی گشتی شەهد رەئوف بەگ لە قەزای شارەزوور باسی لەوەکردووە، کاتژمێر ١٢ی شەوی رابردوو هاوڵاتییەک گەیەندراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەیان، بەڵام بەهۆی سەختی ئەو زەبرەی بەر سەری کەوتووە، گیانی لەدەستداوە.

 

 

بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف بەگ ڕایگەیاندووە: کەمال کاکە ئەحمەد بەگوێرەی زانیارییەکانیان ئەو کەسە بەهۆی دەمەقاڵێوە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە توشی شەڕ بوون و لەئەنجامیشدا زەبری توند بەر سەری کەوتووە.

 

ئەو بەر پرسە ئاماژەی بەوەش داوە، پاش ئەوەی ئەو کەسە دەگەیەندرێتە نەخۆشخانەکە؛ پێش ئەوەی پزیشکەکان بتوانن چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجام بدەن، بەهۆی سەختی زەبرەکەوە کە بەر سەری کەوتووە کە بووەتە هۆی توشبوونی ناوبراو “گەشکە” بووە و گیانی لەدەستداوە.

 

هەر لە ڕاگەینراوەکەدا نەخۆشخانەی گشتی شەهید رەئوف بەگ، ئەوەشی باسکردووە” هاوڵاتییەکە ناوی (ب.م.ن)ە و لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٧ەو، نووسینگەی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرەی هەبووە.

 

دوای ئەوەی زەبرێکی توند بەر سەری دەکەوێت، دەگەیەندرێتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە و بەڵام بەهۆی سەختی زەبرەکەوە گیانی لەدەستداوە، دواتریش تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوە.

هەروەها چێکی بکە

دارئەلمەهروسای میسر کتیبێکی نوێی بەناوی “عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانێک کە لە دژی بەربەستەکان، ڕۆشنبیری خوڵقاندو دیوارەکانی تێپەڕاند”بڵاوکردەوە

دار ئەلمەهروسای میسری، کتێبێکی نوێی لەسەر تێکۆشان و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆ-جا-لان بەناونیشانی “عەبدوڵا ئۆ-جا-لان، تێکۆشانێک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *