دانوستاندنەکانی مەلەفی نەوت ئاگری ناکۆکیی لەناو “ماڵی بارزانیی”دا هەڵئەگیرسێنن…

سەرچاوەیەکی سیاسیی ئاگادار ئاشکرایکرد، ناکۆکیی لەناو “ماڵی بارزانیی”دا دروستبووە، سەبارەت بەو کەسایەتییەی کە سەرکردایەتیی دانوستاندنەکانی مەلەفی نەوت لەگەڵ لایەنی تورکیا ئەکات.

ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی هەواڵی (بەغداد یوم)ی ڕاگەیاند، “ناکۆکیی لەناو ماڵی کورددا هەڵگیرساوە، بە تایبەتیی لە نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانیی و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانیی، لەسەر ئەوەی کێ دانوستانەکانی مەلەفی نەوت لەگەڵ تورکیادا بەڕێوە ببات”.

ئەو سەرچاوەیە پێی باشبووە ناوی ئاشکرا نەکرێت، دەشڵێت “نێچیرڤان بارزانیی ویستویەتی دانوستانەکان بەڕێوەببات و گەشت بۆ ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بکات، بەڵام مەسرور بارزانیی پێداگریی لەسەر بەڕێوەبردنی مەلەفی نەوتی هەرێم بە تەنیا لەسەر خۆی کردوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەیەوێت دانوستان لەگەڵ تورکیا بکات، بەگوێرەی ئەوەی ئەو کەسەیە کە بۆ ماوەی 50 ساڵ گرێبەستی فرۆشتنی نەوتی واژۆکردوە، هەروەها وردەکاری تەواوی لەبارەی ئەم دۆسێیە هەیە”.

پێشتر سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانیی ئاشکرای کردبوو، کە محەممەد سودانیی داوای وردەکاریی ئەو گرێبەستە نەوتییانەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردوە، داواشی لە بارزانی کردووە، هاوکات ئاماژەی بەوە کرد کە سەرۆکی هەرێم داواکەی ڕەتکردەوە.

ئەو سەرچاوەیە بۆ (بەغداد یوم) ڕوونیکردەوە کە “سودانیش لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵیدا” داوای ئەوەى لە سەرۆکی حکومەتی هەرێم مەسرور بارزانیی کردوە، بەڵام بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێم “داواکاریەکە بۆی قورس بووە”.

جەختیشی کردەوە کە “نێچیرڤان ئەم داوایەی ڕەتکردەوە، بەو پێیەی ئەگەر وردەکاری گرێبەستەکان ئاشکرا بکرێن، ئۆپەراسیۆنە گەورەکانی گەندەڵیی ئاشکرا ئەکات”، ئاماژەی بەوەشکرد “بۆیە سودانی لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ مەسرور بارزانیی داواکەی پشتڕاستکردەوە”.

ئەمڕۆ مەسرو بارزانیی بەسەردانێک گەیشتە تورکیا، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە و هاکان فیدان بەرپرسی پێشوی دەسگای هەواڵگریی و وەزیری ئێستای دەرەوەی تورکیا کۆئەبێتەوە.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …