دۆخێکی مەترسیدار لە ئاراداییە

 

هەر ئەگەرێكی نەخوازراو دەرهەق بە دۆخی تەندروستیی و ژیانی رێبەر ئاپۆ و هەڤاڵانی لە ئیمرالی روبدات فاشیزمی ئەردۆغان ئاکەپە،مەهەپە، هاوکات رێکخراوی “سی پی تی” لێی بەرپرسیارن.

 

ئێوارەی  هەینی٩/١٢/٢٠٢٢ تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لە بارەگای خۆی لە شاری سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕؤژنامەوانی سەبارەت بەدۆخی ڕیبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامدا. بە ئامادەبونی بەشێک لە ڕۆشنبیران، و مامۆستایان و کەسایەتیی دیار و بەشێک لە ڕێکخراوەکان. لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا، ڕەخنەی توند ئاراستەی ڕێکخراوی سی پی تی کۆنسەی ئەوروپا بۆ ئەشکەنجە کرا.

چرۆشوانی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی لێدوانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی خوێندەوە کە تێدا هاتبوو: لە زیندانی ئیمرالییەوە هەواڵ و لێدوانی گوماناویی و دەرهەق بە دۆخی رێبەر ئاپۆ ئەردرێت! ئەم هەواڵ و دەنگۆیانە، رای گشتیی گەلەکەمان و تەڤگەری ئازادیی گەلی کوردی خستووەتە نێو نیگەرانیی و دڵەڕاوکێوە.

چرۆشوانی ئاماژەی بەوەشکرد: رێکخراوی کۆنسەی دژە ئەشکەنجەی سەربە ئەوروپا “سی پی تی” کە بەرپرسی سەرەکیی دۆسییەی ژیان و تەندروستیی رێبەر ئاپۆیە، دوای سەردانی کردنیان بۆ دورگەی ئیمرالی لێدوانی ناکۆک و دژبەیەک و نابەرپرسیارانە ئەدەن کە ئەمەش زیاتر گەلەکەمانی دووچاری پرس و گومان کردوەتەوە، داوادەکەن چی زوترە دڵنیایی و رونکردنەوەی پێویست دەرهەق بەوەی لە ئیمرالی دەگوزەرێ بدەن.

ئەو ئەندامەی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی باسی لەوەشکرد و وتی: رێکخراوی کۆنسەی دژە ئەشکەنجەی سەربە ئەوروپا “سی پی تی” کە بەرپرسی سەرەکیی دۆسییەی ژیان و تەندروستیی رێبەر ئاپۆیە، دوای سەردانی کردنیان بۆ دورگەی ئیمرالی لێدوانی ناکۆک و دژبەیەک و نابەرپرسیارانە ئەدەن کە ئەمەش زیاتر گەلەکەمانی دووچاری پرس و گومان کردوەتەوە، داوادەکەن چی زوترە دڵنیایی و رونکردنەوەی پێویست دەرهەق بەوەی لە ئیمرالی دەگوزەرێ بدەن.

چرۆشوانی ئاماژەی بەوەشدا: ئێمە وەک تەڤگەریی ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا دەکەیەن، هەر ئەگەرێكی نەخوازراو دەرهەق بە دۆخی تەندروستیی و ژیانی رێبەر ئاپۆ و هەڤاڵانی لە ئیمرالی روبدات فاشیزمی ئەردۆغان ئاکەپە،مەهەپە، هاوکات رێکخراوی “سی پی تی” لێی بەرپرسیارن. لێرەوەش داوا لە گەلی کوردی ئازادییخواز و تەواوای ئازادیی خوازانی جیهان ئەکەیەن کە بە هۆشیاریی و هەستیارییەوە بە دواداچوون بۆ ئەم دۆخە مەترسییدار و جدییە بەکەن و هەرکەس خۆی بەرپرسیار ببینێت و لە نێو چالاکییدابێت هەتاوەکو فشار بخرێتەسەر دەوڵەتی تورکیا و رێکخراوی “سی پی تی” تا چی زوترە رێگە بە پارێزەران و خانەوادەی رێبەر ئاپۆ بدرێت سەردانی ئیمرالی بکەن و تا لە نزیکەوە لە دۆخی تەندروستیی و ژیانی رێبەر ئاپۆ و هەڤاڵانی ئاگاداربن.

 

س-ع

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *