سیمنارێک بۆ ناساندنی کتێبی “نوگرەسەلمان – قەڵای مەرگ و پاکتاوی نەژادیی” بەڕێوەچوو

لە شاری سلێمانیی، سیمینارێک بۆ ناساندنی کتێبی “نوگرەسەلمان – قەڵای مەرگ و پاکتاوی نەژادیی” لە نووسیینی “سمکۆ سابیر”  و بە ئامادەبوونی خوێنەران و نووسەرانی بوارەکە بەڕێوەچوو.

لە شاری سلێمانی – هۆڵی رێکخراوی ئازادبوون، ستافی گۆڤاری ئەنفالستان سیمینارێکی ناساندنی بۆ کتێبی  “نوگرەسەلمان – قەڵای مەرگ و پاکتاوی نەژادیی” لە نووسیینی “سمکۆ سابیر شەریف”، بە بەشداریی خوێنەران و نووسەرانی بواری جینۆساید و کەسایەتیی سیاسیی، سازدا.

هاوکات لە سیمنیارەکەدا، تارا حسێن – هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و بەشێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەر ئازادیی و ئەندامانی تەڤگەر ئامادەبوون.

 عومەر محەمەد، سەرنووسەری گۆڤاری ئەنفالستان، پێشەکیی لەبارەی کتێبەکەوە پێشکەشی ئامادەبووان کرد و ئاماژەی بەوەکرد ئێستا کە لە سەردەمی دیموکراسییدا دەژین، بە هەموو شێوازێک جینۆساید کردن بەرامبەر نەتەوەی کورد دەکرێت، شنگالیش بە زیندوتریین ئەو نموونە لەبییرنەکراوە دادەنێرێت.

سمکۆ سابیر نووسەری کتێبەکە لەبارەی ناوەڕۆک و گرنگیی کتێبەکەیەوە بۆ ئامادەبووان دوا و وتی: لە هەموو ڕەوشەکانی ئەنفالدا، نوگرەسەلمان جیاوازە و شەڕی شوناسی تیادایە، کە بەعس تیایدا قوڵبووەتەوە، نوگرەسەلمان باس لە ئەنفالکردنی نەتەوەی کورد دەکات، کە لە ساڵی ٨٠کانەوە بە تێپەڕبوون بە قۆناغە جیاوازەکاندا خەڵک لەم قەڵایەدا کوژراوە بە شێوازی لەسەرخۆ.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆی پێنج جۆری جیاوازی جینۆساید کردن، کە بەسەر نەتەوەی کورددا هاتووە لەلایەن دوژمنانەوە، سێ جۆری جینۆساید کردن لەم قەڵایەدا ڕوویداوە و ئەمەش لە کتێبەکەدا خراوەتەڕوو.

 پاشان خوێنەران، لە بارەی کتێبەکەوە وتوێژ و سەرنجی خۆیان خستەڕوو؛ هەروەها لە کۆتاییدا سمکۆ سابیر، بە واژۆی خۆی  کتێبی “نوگرەسەلمان – قەڵای مەرگ و پاکتاوی نەژادیی” پێێشکەشی خوێنەرانی کرد.

 

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …