کەنەکە: شێوەی پێشوازیی لە فیدان لە هەولێر مایەی شەرمەزارییە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی تورک هاکان فیدان بە جۆرێک کە مایەی شەرم و تەریقبوونەوەی مرۆڤە لە هەولێر پێشوازیی لێکراوە و سەرنجی راکێشا بۆ سەر رۆڵی فیدان لە تیرۆرکردنی دەیان جەنگاوەر و پێشەنگی کوردان.

دەستەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەییی کوردستان (کەنەکە) رایگەیاندراوێکی باڵاوکردەوە و تیایدای هاتووە: سەردانی وەزیری دەرەوەی تورک هاکان فیدان بۆ عێراق  و باشووری کوردستان لەپێناو رەوایەتیدان و درێژەپێدانە بە هێرشەکانی ئەنقەرە بۆ سەر هەرێم.

ئەوەشی خستەڕووە، کە لەو چوار دەوڵەتەی لە کوردستان باڵادەستن؛ لە رووی دەستوری هەمیشەییەوە عێراق ماف و هەبوونی کوردان بە فەرمی دەناسێت، بەڵام دەوڵەتی تورک دەیەوێت راپێچی سەر هێڵی خۆی بکات و بیگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمی سەدام.

ئەوەشی خستەڕوو، کە خواست و نیازی دەوڵەتی تورک ‘لەناوبردنی سەرجەم بەرژەوەندیی و دەستکەوتەکانی گەلی کورد’ە و ئاماژەی بە هەڵوێستی تورکیا لە کاتی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کرد کە بەر لە شەش ساڵ ئەنجامدرا.

ئەگەر دوژمن سپاس و ماڵئاواییتان لێبکات دەبێت دە جار بیری لەبارەوە بکەنەوە

کەنەکە شێوەی پێشوازی لە هاکان فیدان لە هەولێری وەک هەڵسوکەوتێکی مایەی شەرم پێناسە کرد و رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر جەنگاوەر و پێشەنگی کورد بە بڕیاری هاکان فیدان و ئەو دەزگایەی سەرکردایەتی دەکرد، تیرۆر کران.

ئاماژەی بەوەکرد، کە هاکان فیدان سوپاسی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی باشوری کوردستانی کردووە و رایگەیاند، “ئەگەر دوژمن سوپاس و ماڵئاوایی لێکردن دەبێت دە جار لەو بارەیەوە بیر بکەنەوە”.

لە راگەیەندراوەکەی کەنەکەدا هاتووە کە پارتی لە بری هەڵوێست وەرگرتن لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، ئاسانکاریی بۆ ئەو هێرشانە دەکات و ئەوەش خرایەڕوو کە لە کاتی کۆمەڵکوژیەکانی پێنجوێن، سیدەکان و برادۆست کە لە کاتی سەردانەکەی فیدان بۆ هەولێر ئەنجامدران، بەڕێوەبەرایەتی باشوور بێدەنگ بوون.

بانگەواز بۆ حکومەتی عێراق و پارتی

کەنەکە داوای لە حکومەتی عێراق کرد کە هاوکاریی دەوڵەتی تورک نەکات، هەروەها داواشی کرد کە بەرامبەر بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بوەستێتەوە.

داواشی، لە پارتی کرد و رایگەیاند کە دەبێت دەستبەرداری هەڵوێستەکەیان بن کە خۆیان خستووەتە پاڵ دەوڵەتی تورکیا و پێویستە بگەڕێنەوە بۆ سەر هێڵی نەتەوەیی؛ داوایشی لە سەرجەم هێزەکانی کوردستانیش کرد بەرامبەر بە داگیرکەران بوەستنەوە و لە تێکۆشانی ئازادییدا بەشداربن.

کەنەکە هەروەها سڵاوی ئاڕاستەی ئەو هێزانە کرد کە لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر خۆڕاگری دەکەن.

 

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …