لە شاری رانییە گرووپی کۆشان بە گردبوونەوەیەک، پشتیوانیی خۆی بۆ پەنابەرانی کەمپی مەخمور دەربڕی و هەوڵەکانی سوپای عێراقی بۆ گەماردۆدان و کۆنترۆڵکردنی کەمپەکە شەرمەزار کرد.
ئەمرۆ دووشەممە ٢٠٢٣/٥/٢٢ کاتژمێر پێنجی ئێوارە لەباغی گشتیی شاری رانییە، گردبوونەوەیەکی پشتیوانیی لەلایەن گرووپی “کۆشان” بۆ پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە چالاکوانان و هاووڵاتییان بۆ پەنابەرانی کەمپی شەھید رۆستەم جودیی لە مەخمور بەڕێوە چوو.
نووسەر و پێشمەرگەی دێرین حازم عەلی بەیاننامەی گردبوونەوەکەی خوێندەوە وتی، وێڕای پشتگیریی لە خەڵکی بەرخودێری کەمپی مەخمور، بەتوندی ئەو ھەوڵەی سوپا و حکومەتی عێراق شەر مەزار ئەکەین کە چەند رۆژێکە دەورپێچی ئەو کەمپە مەدەنییەیە یانداوە.
داواشی لە پارلمان و حکومەتی عێراق و سەرۆک وەزیران کراد، ئەو پرسە نەکەنەسەوداو مامەڵەی سیاسیی و نەکەونە ژێر فشارەکانی دەوڵەتی تورکیاوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەگەر ویستێک هەبێت بۆ داخستنی کەمپی مەخمور، ئیرادەیەکیش هەیە بۆ تێکشکاندنی ئەو ویستە.