گۆڤارێکی ئەمریکیی: تورکیا هەرێمی کوردستان لەناو دەبات

گۆڤارێكی‌ ئه‌مریكیی‌ ئاشكرایكرد كه‌ ناكۆكی‌ عێراق و توركیا لەبارەی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی‌ نه‌وت له‌ڕێی‌ به‌نده‌ری‌ جه‌یهانه‌وه‌ هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ربوونی‌ نییه‌، جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ناكۆكییه‌كان كاریگه‌رییان دروست كردووه‌ و ناوچه‌كه‌ به‌ره‌و وێرانبوون و هه‌رێم به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌بات.

له‌ راپۆرتێكیدا گۆڤاری‌ فۆرین پۆلیسی‌ ئه‌مریكیی ‌بڵاویكردەوە‌، ناكۆكییه‌كانی‌ نێوان تورکیا و عێراق لەبارەی هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت له‌ڕێی‌ به‌نده‌ری‌ جه‌یهانه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

ئاماژەی بەوەشکردوە، راگرتنی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت ماوه‌ی‌ 5 مانگه‌ به‌رده‌وامه‌ و كاریگه‌ریی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌سه‌ر بازاڕی‌ نه‌وتی‌ جیهانیی‌ دروست كردوه‌، به‌جۆرێك راگرتنه‌كه‌ بووه‌ته‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ بازاڕی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ نزیكه‌ی‌ سه‌دا 0.5ی‌ كۆی‌ هه‌نارده‌ نه‌وتییه‌كانی‌ له‌ده‌ست بدات كه‌ نزیكه‌ی‌ سه‌دا 10ی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتی‌ عێراق ده‌كات.


ئەوەشی خستەڕوو، سه‌ره‌ڕای‌ به‌رده‌وامیی‌ گفتوگۆكانی‌ نێوان حکومەتی تورکیا  و عێراق، به‌ڵام وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا ئاماده‌نه‌بوو دان به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وت له‌ڕێی‌ بۆری‌ و به‌نده‌ری‌ جه‌یهانه‌وه‌ بنێت.

فۆرین پۆلیسی‌ راشیگەیاندوە، “تا ئه‌م ساته‌ هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه‌ كه‌ توركیا به‌نیاز بێت دووباره‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ عێراقیی‌ له‌ڕێی‌ به‌نده‌ره‌كه‌یه‌وه‌ ده‌ست پێبكاته‌وه‌“.

هێماوی بۆ ئەوەشکردوە، به‌رده‌وامبوونی‌ راگرتنی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ده‌بێته‌هۆی‌ له‌ناوچوونی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ ته‌واویی‌.

ئەوەش لە راپۆرتەکەدا هاتووە، حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان چه‌ند ساڵێكه‌ به‌ده‌ست كێشه‌ی‌ ئابوورییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت و ورده‌ورده‌ توانای‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ له‌ده‌ست ده‌دات و به‌هۆی‌ هه‌ڵوێسته‌كانی‌ توركیاوه‌ كاریگه‌رییه‌كه‌ی‌ زیاتر بووه‌.

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ “به‌رده‌وامبوونی‌ خراپی‌ دۆخی‌ ئابووری‌ هه‌رێم و قه‌یرانی‌ راگرتنی‌ نه‌وته‌كه‌ی‌ له‌لایه‌ن توركیا له‌ كۆتاییدا ده‌بێته‌ هۆی‌ رووخانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ له‌پێناو مانه‌وه‌یدا پشت به‌ داهاتی‌ نه‌وت ده‌به‌ستێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی‌ هه‌ڵاوسانی‌ شه‌ڕی‌ ناوخۆیی له‌نێوان هه‌ردوو حیزبی‌ كوردیی‌ سه‌ره‌كیی‌ (پارتی‌ و یه‌كێتی‌).

فۆرین پۆلیسی‌ هۆشداریشی‌ داوه‌ له‌وه‌ی‌: رێكخراوی‌ تیرۆریستیی‌ داعش ره‌نگه‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ بقۆزێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ جارێكی‌ تر له‌ ناوچه‌كه‌دا ده‌ربكه‌وێته‌وه‌.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی پرسەو سەرەخۆشیی ئاڕاستەی بنەماڵەی حەکیم لوقمان دەکات

‎پرسەو سەرەخۆشیی ‎بۆ بنەماڵەی بەڕێزی  شەھید حەکیم لوقمان، لەشارۆچکەی کەلەکچی سەر بەپارێزگای دھۆک. بەھەستێکی قوڵەوە …