رۆژانە ١٥ هەزار بەرمیل نەوتی کەرکوک هەناردەی ئوردن ئەکرێت

وەزارەتی وزە و سامانی کانزاکانی ئوردن رایگەیاند، بڕی هاوردەکردنی نەوتی خاوی عێراق، بۆ ئوردن بۆ 15 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەغداد ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر زیادکردنی نەوتی خاو.

ئیمان عەواد، بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتیی نەوت و غازی سروشتیی لە وەزارەتی وزە و سامانی کانزاکانی حکومەتی ئوردن رایگەیاند، “هاوردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئۆردن بە هەمان مەرجی گرێبەستەکانەوە دەبێت کە لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ دابینکردنی نەوتدا هاتووە کە لە ٤ی ئایاری ٢٠٢٣لە نێوان هەردوو وڵات واژۆ کراوە.”

ئەو بەرپرسه لەوەزارەتی وزەی ئوردن روونی کردەوە، وڵاتەکەی هەموو ەێکخستنێکی ته کنیکیی و لۆجستیکی پێویستی گرتووە تەبەر بۆگواستنەوەی ئەو بڕە پارانه له شوێنی بارکردنی نەوت لە عێراق، لە کۆگای نوێی کەرکوکەوە بۆ پاڵاوگەی نەوتی ئوردن لە زەڕقە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ڕێکخستنانە دڵنیایی دەدەن لەوەی کەبڕی مانگانەی هاوردەکردنی نەوتی خاوی عێراقیی لە وڵاتی ئوردن بگاتە 450 هەزار بەرمیل لە مانگێکدا، لەبری ئەو 300 هەزار بەرمیلە لە مانگێکدا کە پێشتر ئوردن بەدەستی دەهێنا.

چاودێران لاینوایە زیادکردنی بڕی هەناردەکردنی نەوت بۆ ئوردن لە 10 هەزارەوە بۆ 15 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دەبێتە هۆی کردنەوەی دەرگایەک لە نەوتی کەرکوک، کە ئێستا بەهۆی بەردەوامیی ڕاگرتنی هەناردەکردن لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە کەڵەکە دەبێت.

ئەم زیادبوونەی پشکی ئوردن بە بڕی 5 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا تەنها نزیکەی 7%ی هەناردەی نەوتی پێشووی کەرکوکە کە بڕی زیاتر لە 75 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە.

بەو داشکاندنانەی کە عێراق پێشکەشی ئوردن دەکات، عێراق مانگانە نزیکەی یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلار زیانی پێدەگات لە ئەنجامی بەرزکردنەوەی پشکی ئوردن لە نەوت، بەڵام چاودێران پێیان وایە بەو داشکاندنانە، سود لە دەرکردنی بەشێک لە نەوتی کەرکوک لەبری کۆکردنەوەی وەردەگیرێت.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …