نامیلکەیەک لەبارەی فیکری ڕێبەری گەلی کورد بڵاودەکرێتەوە

كۆمه‌ڵگای دیمۆكراتیك و ئازادیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (كۆدار)، نامیلکەیەکی بە زمانی فارسیی بڵاوکردەوە، کە فیکری ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵڵا ئۆجالان لەبارەی شارستانییەت، سۆسیالیزم و سەرمایەداریی، ئابووریی، ئیکۆلۆژیی و ژن لە خۆ دەگرێت.

ناوەندی ‘چاپ و بڵاوکردنەوەی بەرھەم و فیکری عەبدوڵڵا ئۆجالان’، دیدگا و تێڕوانینەکانی ڕێبەری گەلی کورد لەبارەی چەند پرسێکی بنچینەیی وەک شارستانییەت، سۆسیالیزم و سەرمایەداریی، ئابووریی، ئیکۆلۆژیی و ژن لە دوو توێی نامیلکەیەکدا بە زمانی فارسیی بڵاوکردەوە.

بە لەبەرچاوگرتنی گرینگیی تێڕوانیینەکانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵڵا ئۆجالان لەبارەی، پرسی ئازادیی کۆمەڵگا لە دۆخی ئێستای ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا، زۆر گرنگە و پێویستە ئاوڕ لەو پرسە جەوھەریانە بدرێتەوە.

ناوەرۆکی نامیلکەکە لە 5 بەرگی کتێبی مانیفیستۆی شارستانیەتی دیموکراتیک وەرگیراوە، کە تێیدا بە وردیی باس لە تەوەرەکانی شارستانییەت، سۆسیالیزم و سەرمایەداریی، ئابووریی، ئیکۆلۆژیی و ژن کراوە.

بۆ خوێندنەوەی ئەو نامیلکەیە کلیک لێرە بکە.زن،-اکولوژی،-اقتصاد،تمدن

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …