بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: كاریگەری شەپۆڵی باران بارین كە بە دوو قۆناغی باران بارین دەست پێ دەكات هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو پلەكانی گەرما ڕوو لە نزم بونەوە دەكەن.
بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی لەبارەی قۆناغی یەكەمی بارانبارین لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لە كاتەكانی ئێوارەی پێنج شەممە سبەی ڕێكەوتی 16-12-2021 باران بارین دەست پێ دەكات سەرەتا بە شێوەی نمە باران پاشان لە شەو درەنگدا تەواوی ناوچەكەمان باران بارینی دەبێت و رۆژی هەینی كاریگەری هەردوو نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەكەمان بارانی بەلێزمە و بارانی بەردەوام دەبێت هەندێ كات بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەبێت بە تایبەت لە كاتی بارانی بە ڵێزمە وە سنووری پارێزگای هەولێر و سەنتەری پارێزگا ئاستی دابارینی زۆر زیاتر دەبێت لە چاو ناوچەكانی تر .
لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو: لە ماوەی ئەم قۆناغی باران بارینە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕێژەی باران بارینی پێشبینیكراوی زیاتر دەبێت هەندێ ناوچەی شاخاوی بڕی بارانی پێشبینیكراو لە 50 ملم زیاتر دەبێت وە لە سەنتەری پارێزگاكان بە گشتی لە 30 ملم نزیك دەبێتەوە. وە بەفر بارین تەنها لەسەر ناوچە سنووریەكان دەبێت ,رۆژی شەممە قۆناغی یەكەمی باران بارین لاواز دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند لە هەندێ ناوچە دەبێت .
سەبارەت بە قۆناغی دووەمی شەپۆڵی باران بارینەكە،.
باسی لەوەشکردووە: لە رۆژی دووشەممە دەست پێ دەكات سەرەتا لە سەر سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەكانی تر .، ئاستی دابارین لەم قۆناغە مامناوەند دەبێت وە بارستە هەواییەكی نیمچە سارد كار دەكاتە سەر ناوچەكەمان لە ماوەی ئەم قۆناغە بۆیە بەشێك لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەفر بارینی دەبێت رۆژی سێ شەم و چوارشەم ئاسمان بەردەوام هەورو نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت رۆژی پێنج شەم كاریگەری ئەم شەپۆڵە كۆتای دێت