سەندیکای ڕاگەیاندنی ژنان بە ئامانجگرتنی ژنانی ڕۆژنامەنووس و ھاوڵاتیانی مەدەنیی شەرمەزار کرد

سەندیکای ڕاگەیاندنی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، وێڕای شەرمەزارکردنی هێرش بۆسەر ئۆتۆمبێلێکی ژن تی ڤی، بەڵێنی دا تا گەیشتن بە ئامانجەکانیان و ئاشکراکردنی تاوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕێچکەی ژنانی ڕۆژنامەنووس بگرنەبەر.

سەندیکای ڕاگەیاندنی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕاگەیەندراوێکدا، ھێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی ژن تی ڤی لەسەر ڕێگەی عامودێ-قامیشلۆ، کە بەهۆیەوە کارمەندێکی ژن تی ڤی شەهید و پەیامنێرێک بریندار بوو، شەرمەزار کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، جارێکی دیکە ڕاستی سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئاشکرا بوو، کە دوژمنایەتی ئازادیی ژنان دەکات، کە توانا و ڕۆڵی خۆیان لە شۆڕشی ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەلماند، ھەربۆیە هێرش و ئەنجامدانی تاوان بۆ لەناوبردنی ئەو دەستکەوتانەی کە بەدەست هاتوون، بەردەوامە.

ئاماژە بەوەش کراوە، بەئامانجکردنی ئۆتۆمبیلێکی کەناڵی ژن تی ڤی لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکەوە، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی کارمەندێک و برینداربوونی پەیامنێرێک بە ناوی “دەلیلا عەگید”، ڕاستی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک دەخاتەڕوو، کە هەوڵی لەناوبردنی دەستکەوتەکانی ژنان دەدات.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بەڵێنمان بۆ هەموو ئەو ڕۆژنامەنووسانە دووپاتدەکەینەوە، کە گیانیان لە پێناو گواستنەوە ڕاستییەکان بەخت کرد، ڕێچکەی ئەوان تا گەیشتن بە ئامانجەکانیان و نیشاندانی هەموو ئەو تاوانانەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەنجامی دەدات، بەرنادەین.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا بە ئامانجگرتنی ژنە ڕۆژنامەنووسان شەرمەزار کراوە و داوا لە سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندنیش کراوە، ئەو کۆمەڵکوژییانەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە سەر خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامی دەدات، بە هەموو جیهان بگەیەنن، بۆ ئەوەی لێپرسینەوە لە تاوانەکانی بکرێت.

 

 

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …