ئۆزگور سەڤگی ئۆرال لە کتێبەکەیدا بە ناوی برینەکانمان قووڵن- گۆڕەپانی بیرکردنەوە و کۆنیالیزمی ئافازی ئاماژەی بەوەکردووە کە فاشیزم بابەتێک نییە کە گەیشتبێتە کۆتایی و لە بارەی نمونەکانی فاشیزم لە تورکیا و فەرەنسا لێکۆڵینەوە دەکات.
یەک لەو خاڵانەی لەماوەی رابردوودا دەستنیشان کراوە و زۆر جار دەکەوێتە بەر گوێ، ئەوەیە کە ‘لە جیهاندا سەرهەڵدانی رەوا و هەروەها نەژادپەرستی لە ئارادایە’. شەڕ، قەیرانی پەنابەران، قەیرانی ئابوری ئەو فاکتەرانەن کە لەمرۆدا مافەکان دیاری دەکەن. ئۆزگور سەڤگی ئۆرال لە کتێبەکەیدا بە ناوی برینەکانمان قووڵن- گۆڕەپانی بیرکردنەوە و کۆنیالیزمی ئافازی ئاماژە بەو راستیە دەکات کە فاشیزم بابەتێکی تەواو نەکراوە و نەگەیشتووەتە کۆتایی و تەنانەت داخراوی نییە. لە کتێبەکەدا ئاماژە بە پەنابردن بۆ یادەوەرییەکانی رابردوو و نیوفاشیزم لە دوو وڵاتی تورکیا و فەرەنسا کراوە.
ئۆزگور سەڤگی ئۆرال کە ئەندامی پەروەردە و فێرکارییە لە زانکۆی کەمبریج سەبارەت بەو بابەتە قسەی کرد و وتی: “ئەگەر ئێمە نمونەکانی وەک بەرازیل و هیندستان، لەسەرتاسەری جیهان هەڵکشانی بزوتنەوە سیاسیە نەژادپەرستەکان، نیۆفاشیستەکان، بیانی فۆبیکەکان و راستگرە توندڕەوەکان، لاوازبوونی پارتە ناوەندییەکان لە ئەوروپا و زیاتربوونی هێزی پارتە نیوفاشیستەکان لە پەرلەمان و ژیانی کۆمەڵایەتیدا هەڵبسەنگێنین، هۆکاری ئەوەی ترەمپ لە ئەمریکا دەسەڵاتی گرتەدەست، هەم لە بواری ئەکادیمی و هەمیش لە بواری سیاسیدا سەر لەنوێ حەز و خواستێک بۆ لێکۆڵینەوە و گفتوگۆ لەسەر فاشیزم ساز بووەوە. ئێمە دەتوانین سەردەمی سیاسی ئەمڕۆ وەک فاشیزم پێناسە بکەین؛ فاشیزمی کلاسیک کامە تایبەتمەندییەکانی کۆتاییان هاتووە و کام بنەما و کۆڵەکەشی لەمڕۆشدا بەرکارە؛ نیۆ فاشیزم، پۆست-فاشیست یاخود راستگرە توندڕەوەکان بۆ پێناسە و ناساندنی ئەو بزوتنەوە چەمکی دروستترن. لە گفتوگۆکانی ئیکۆلۆژی و ئیکۆفاشیزمەوە بگرە تا دژایەتی رەگەزی، ئێمە دەتوانین باس لە بنچینەیەترین سوڕگەکان و چەقی بزوتنەوەکانی ئەمڕۆ بکەین.
وەک لە کتێبەکەمدا هەوڵمداوە رایبگەیەنم، بەلای منەوە چەند پێوان و بنەما گرنگن. بەر لە هەموو شتێک، ئەوەندەی دەست بدات لە چوارچێوە و قاڵبی تایبەت کە ئێمە تیایدا لەبارەی فاشیزمەوە گفتوگۆ دەکەین، بابەتەکە دەخەینەڕوو. دەتوانین لە سێ بنەمای جیاوە لێی بڕوانین؛ فاشیزم وەک رژێم، فاشیزم وەک بزوتنەوە و فاشیزم وەک چوارچێوەیەکی ئایدۆلۆژیک. لە کتێبەکەدا زیاتر باسم لە دەستوەردانی بزوتنەوە نیۆفاشیستیەکان لە بەکارهێنانەوەی رابردوو و چۆنێتی بڵاوبوونەوە ریتۆرکی (نیۆ) فاشیستەکان لە هەڵسەنگاندنی رابردوو، کردووە”.
‘ فاشیزم لاپەڕەیەکە کە نەگەیشتووەتە کۆتایی’
سەڤگی ئۆرال لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە فاشیزم کرد و بەم جۆرە دوا: “هەڵبەت کاتێک دەڵێم فاشیزم لاپەڕەیەک نییە کە گەیشتبێتە کۆتایی و لەمڕۆشدا بەردەوامە، مەبەستم ئەوە نییە کە فاشیزمی کلاسیک بە بێ گۆڕانکاری بەردەوامە. پێویست ناکات کە ئێوە کەسانی ئەکادیمی بن تا ئەوە ببینن کە جیهانی ئەمڕۆ لە جیهانی ساڵی ١٩٢٠ و ١٩٣٠ چەندە جیاوازە، کاتێک فاشیزمی کلاسیک دروستبوو، کە ماوەیەک دوای شەڕ کە پێیان دەوت شەڕی گەورە، شەڕی دووەم نزیکدەبێتەوە. کەشی بە سەربازگەکردن و میلیتاریزم، لەبەر ئەوەی لەسەرتاسەری ئەوروپا ئامادەباشییەکی سیاسی و رێکخراوە خاوەن هێزەکانی چین کرێکار، پارتی و کولتوری چینی کرێکار هەیە، ئێمە زۆر لایەنی ناکۆکی بخەینە لاوە؛ لە جیهانێکدا کە تیایدا ‘جەمسەری سۆسیالیست’ بە دەوری ناوەندێکی وەک یەکێتی سۆڤیەتی سۆسیالیستی کە ترس، بەرژەوەندی و رکابەرێتی دێنێتە ئاراوە، دامەزراوە. بە دڵنیاییەوە لە جیهانی ئەمڕۆ زۆر جیاوازە. وەک مێژووناس جۆف ئێلی جیاوازی لەنێوان فاشیزمی کلاسیک و نمونەکەی لەمڕۆدا، بە روانینی پاڕامێتری چوارچێوە ژیۆپۆلیتیکیەکان، قەیرانی ئابوری، پەیوەندی چینایەتی و “پەیوەندی چینایەتی لەگەڵ نەتەوایەتی”، پارتە سیاسیەکان و کۆمەڵگای مەدەنی دەخاتە بەرچاو. دواتر دیسان سەرنج رادەکێشێت بۆ سەر گرنگی گفتوگۆی فاشیزم لە ئێستادا و گرنگی روانینی بەراوردکارانە. لەبەر ئەوە جێگەی مشتومڕ نییە کە ئەمرۆ رێک وەک ١٩٣٠یە، زانستی یان ئیزۆتریک؛ من وابیر دەکەمەوە کە بۆ ئەوەی لە دۆخی سیاسی ئەمڕۆ باشتر تێبگەین، دەبێت وەک فاشیزم پێکەوە بیربکەنەوە”.
‘گرنگترین جیاوازی لە بواری ئۆبجێکتیڤی قۆناغی کۆلۆنیالیستیەوە سەرهەڵدەدات..’
ئۆزگور سەڤگی ئۆرال باسی لەوەکرد کە زیاتر هەوڵ دەدات پێکەوە بیر لە فەرەنسا و تورکیا بکاتەوە و بەم جۆرە دوا: “لە تورکیا هەم لە جیهانی ئەکادیمیک و هەمیش لە بواری سیاسیدا خواستی بەهێزی هەیە. ئێمە بە گشتی هەوڵ دەدەین کە لە هەموو شتێک دایببڕین وەک ئەوەی تورکیا بەشێک لە پرۆسە هەرێمایەتی و جیهانییەکانی ئەم جیهانە نییە. بەڵام تورکیا بەشێکە لە جیهان کە بە پرۆسە و قۆناغی فاشیزمدا تێپەڕدەبێت، بەشێکە لەوە و دەستەبژێری دەوڵەتیش ئەوە بە باشی دەزانێت. لەبەر ئەوە، من لەو بڕوایەدام کە لێکۆڵینەوەی بەراوردکاری کە وڵات و نمونە جیاجیاکان پێکەوە هەڵدەسەنگێنێت، رۆڵی لە تێگەیشتن لەو شتە دەبێت، کە روودەدەن.
هەروەها دەتوانین لێکچوون و جیاوازی نێوان فەرەنسا و تورکیاش هەڵبسەنگێنین. وەک ئەوەی لە تورکیا لە ئەنجامی توندوتیژی نەژادپەرستی یاساییدا، ژمارەیەکی زۆر لە کەسانی دیکە بە تایبەتی رەشپێست و عەرەبەکان کوژران، هێزەکانی پۆلیس و جەندرمە بێ سزا قوتاریان بوو. وەک لە تورکیا، لە فەرەنساش زۆر گروپی توندڕەو، نەژادپەرست و دژە کۆلۆنیالیست بە بەستنەوەیان بەمڕۆ، بۆ ئەوەی تاوانەکانی پێشوو بە فەرمی بناسرێن و شەرمەزار بکرێن تێدەکۆشن. ئەو گروپانە سەرباری هەموو جۆرە توندوتیژی دەوڵەتیش زۆر داواکاری و وتەی نوێ و بنچینەیی پەرەپێدەدەن. هەروەها لە فەرەنسا، وەک تورکیا لایەنە جیاجیاکانی دەوڵەت لە کاتی جیاجیادا خۆیان بە ناچار دەبینن کە هەندێک هەنگاو بنێنن و جەوهەری ئەو هەنگاوانەی دەینێن و ئەوەی واتادارن یان نا زۆر گفتوگۆی لەسەر دەکرێت. لە فەرەنساش وەک تورکیا، زمانێکی بەهێزی نکۆڵی و ریتۆریک کە بە زمانێکی ناوخۆیی قسە دەکات. بەڵام نایەوێت لە وشکی و رەقی خۆی پاشەکشێ بکات، نەک هەر لە دامەزراوە فەرمییەکاندا، لە ئەکدیمیا، لایەنە رۆشنبیرییەکان، بیر لە خۆی دەکاتەوە. لە جیهانی ئەودا، وێڕای هەموو کۆنەپەرستی و رووڕەشییەکی، سەرلەنوێ خۆی ساز دەکاتەوە.
گرنگترین جیاوازی لە بواری ئۆبجێکتیفی پرۆسەی کۆلۆنیالیزم دێتە ئاراوە؛ کۆلۆنیالیزمی فەرەنسا لە سەر جەزائیر نمونەیەکە کە بە شێوەیەکی ئۆبجێکتیفتر لە چوارچێوە کۆلۆنیالیزمی کلاسیکدا جێدەگرێت. لەلایەکی دیکەوە پەیوەندییەکانی تورکیا- کوردستان، لە پەیوەندی کۆۆنیالیزم- میترۆپۆلەکانی دەرەوەی وڵات جیاوازترە، ئاڵۆزترە و پێکەوە بەستراونەتەوە؛ بۆ دەربڕین و تایبەتمەندی، وەک نمونە، لە نامەی دکتۆراکەمدا، من چەمکێک وەک ‘ئیدارەدان بە کاریگەری کۆلۆنیالیزم’م بەکارهێنا. لە کوردستانیش بە بڕوای من هێزی هەرە گرنگی سیاسی یاخود دژە کۆلۆنیالیست، یانیش بزوتنەوە کورد، بەرنامە و دوورنمای سیاسی پێشکەش بە تەواوی تورکیا دەکات، تەنانەت لەسەر ئاستی هەرێمی و جیهانیش پێسنیاز دەخاتەڕوو.