“ئەگەر کۆتایی بە گۆشەگیریی بهێنرێت، قەیرانە ئابووریی، کۆمەڵایەتیی و سیاسییەکان کۆتایی دێت”

پەرلەمانتارێکی پارتی چەپی سەوز رایگەیاند، تاکە رێگەی رزگاربوون لە قەیرانە ئابووریی، سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکان، کۆتاییهێنانە بە سیاسەتی گۆشەگیریی و داواشی لە گەل کرد گرنگیی بەو پرسە بدەن.

مەحمود دیندار، پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز لە بازنەی وان بۆ بە ئاژانسی هەواڵی فورات-ی رایگەیاند، گۆشەگیریی لە ئیمرالی گرنگترین کێشەی تورکیایە” و وتی: گۆشەگیریی بەسەر تەواوی ناوچەکەدا سەپێنراوە. هاوکات پڕۆسەی چارەسەریی بیرهێنایەوە و وتی: “ساڵی ٢٠١٣ کە پڕۆسەی چارەسەری دەستیپێکرد و بۆ ماوەی ٢ ساڵ بەردەوام بوو، وڵات سوودی ئەو پرۆسەیەی بینی”.

وتیشی: “کێشەی سەرەکی و بنچینەیی تورکیا کێشەی کوردە، دەزانین تا کێشەی کورد چارەسەر نەکرێت هیچ کێشەیەک چارەسەر نابێت، گۆشەگیری لەسەر گەل، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دامەزراوەکان جێبەجێ دەکرێت. کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری دەرگا بەڕووی تورکیا دەکاتەوە. حکومەتی ئاکەپە- مەهەپە وڵات بە وڵات دەگەڕێت و هەوڵدەدات خۆی لە قەیرانی ئابووری ڕزگار بکات. بەڵام هۆکاری هەموو ئەمانە سەپاندنی گۆشەگیرە بەسەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دا، ماوەی ٣٠ مانگە ڕێگە نادرێت  چاوی بە بنەماڵە و پارێزەرەکانی بکەوێت. ئۆجالان پێشتر وتبووی، “دەتوانم ئەو کێشەیە لە ماوەی هەفتەیەکدا چارەسەر بکەم”.

ئەو پارلەمانتارەی پارتی چەپی سەوز دووپاتیکردەوە، کاراکتەری سەرەکی کۆتاییهێنان به شەڕ و قۆناغی قەیرانەکە عەبدوڵا ئۆجالانه و وتی: به دڵنیاییەوه دەبێت سوود له ئەندێشە و وتنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان وەڕبگیرێت. نە تەنیا پارتی چەپی سەوز، بەڵکو پێویستە هەموو پارت و لایەنەکانی دیکەش گرنگی بە پرسی گۆشەگیری بدەن، هۆکاری قەیرانە ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانمان چارەسەرنەکردنی کێشەی کوردە.

دیندار هەروەها سەرنجی بۆ ڕۆڵی ڕێبەری گەلی کورد ڕاکێشا و وتی: لە هەمووان زیاتر حکومەت بە ڕۆڵ و کاریگەری عەبدوڵا ئۆجەلان دەزانێت. هیچ واتایەکی نییە دەرگا بە دەرگا بگەڕێت و هەوڵ بدات پارە لە وڵاتان بهێنێت. کێشەی ئابووری بەم شێوەیە چارەسەر ناکرێت، نە تەنیا ئابووری، هیچ کێشەیەک لەو شێوەیە چارەسەر نابێت.

مەحمود دیندار لە کۆتایشدا وتی: ئەم وڵاتە پێویستی بە ئارامی و سەقامگیری هەیە، هەر بۆیە ئێمە گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان تێکدەشکێنین، لە بەرنامەی پارتەکەماندا لەوبارەیەوە گفتوگۆ و هەڵسەنگاندن دەکەین، بۆ ئەوەی وڵات لە کێشەکان ڕزگاری بێت، دەبێت پێش هەموو شتێک کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنرێت. لەگەڵ گەلەکەمان لە هەموو گۆڕەپانەکان باسی ئەوە دەکەین.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …