‘بنەماڵەی بارزانیی ئیتر ئاستی خیانەتیشیان تێپەڕاندووە’

ئەندامێکی ئەنجومەنی گشتیی پەیەدە رایگەیاند، بەدرێژایی مێژوو بنەماڵەی بارزانیی هەموو شتێکی نائەخلاقییان ئەنجامداوە، “دەوڵەتی تورکی داگیرکەرو بنەماڵەی بارزانیی، هێرش دەکەنە سەر گەریلاو بنەماڵەی بارزانیی لەپێناو بەرژەوەندیی خۆیان هەموو شتێک دەکەن”.

لەبارەی رەفتار و هاوکارییەکانی بنەماڵەی بارزانیی و پارتیی بۆ دوڵەتی تورک، ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پدک) ساڵح نوح قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کردوە.

‘دەکەونە بەر نەفرەتی مێژوو’

ساڵح نوح، باسی لەوەکرد، مرۆڤ تووشی سەرسوڕمان و سەرلێشێوان دەبێت کە چۆن ئەو دۆخە هەڵبسەنگێنێت و بەم جۆرە دوا: “ئیتر بنەماڵەی بارزانیی ئاستی خیانەتیان تێپەڕاندووە. ئەو کردەوە نائەخلاقیانە دەکەونە بەر نەفرەتی مێژوو. زۆر راپەڕین و سەرهەڵدانی کوردان لە سەر دەستی خیانەتکارانی بەم جۆرە سەرکوت کراون. نمونەی مەهاباد لە بەر چاوە. بنەماڵەی بارزانیی هێزەکانیان کشاندەوە و لە ئەنجامدا کۆمار بە لەسێدارەدانی رێبەرانی کورد گەیشتە کۆتایی. بنەماڵەی بارزانیی بەردەوام لە پێناو بەرژەوەندیی خۆیاندا دەجوڵێنەوە. سات و سەودا بە سەر ئیرادەی گەلەکەیانەوە دەکەن. ئەو خیانەتەی لە بنەماڵەی بارزانییەوە دەستیپێکرد، ئەوەتا بۆ مەسعود، نێچیرڤان و مەسرور ماوەتەوە. هەرکام لەوانە بە جۆرێک گوزارشت لە چیرۆکی خیانەت دەکات. بەڵام مێژوو نەفرەتیان لێدەکات”.

‘بنەماڵەی بارزانیی لە دژی گەلی کورد و ئیرادەی ئازادییخوازی شەڕ دەکات’

نوح، کۆمەڵکوژیی لە نەخۆشخانەی هەولێری لە دژی رێبوارانی رێگەی ئازادیی کە لە سەر دەستی بنەماڵەی بارزانیی ئەنجامدرابوو، بە بیرهێنایەوە و بەم جۆرە درێژەی پێدا: “ئەو کۆمەڵکوژییەی لەسەر دەستی فاشیزم و بنەماڵەی بارزانیی ئەنجامدرا. ویستیان ئیرادەی ئازاد لەناو ببەن. بە درێژایی مێژوو دوو هێڵ بوونیان هەبووە، یەکیان خیانەت و ئەوی تریشیان تێکۆشان لە پێناو ئازادیدا. ئەو دوو هێڵە بەردەوام هاوتەریبی یەک بەڕێوەچوون. ئەمڕۆ لە چیاکانی کوردستان گەریلا لەپێناو ئازادی کوردستاندا بەرخودانێکی ئەفسانەیی بەڕێوەدەبات. بەڵام لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و پارتی کە نوێنەرایەتی بنەماڵەی بارزانیی دەکەن، هێرشی دژواریان دەکرێتەسەر. بنەماڵەی بارزانیی لە پێناو بەرژەوەندیی بنەماڵەکەیان هەموو شتێک دەکەن و هیچ شتێک نییە کە نەیکەن.

ئاماژەی بەوەشکردم کە بنەماڵەی بارزانیی لە دژی گەلی کورد و ئیرادەی ئازادیی ئەو گەلە شەڕ دەکات و بەم جۆرە بەردەوام بوو: “دەیانەوێت لە بەرامبەر شۆڕشی ١٩ی تەمووز و بەرخودان لە چیا ئازادەکان بوەستنەوە و لەناویان ببەن. پارتی ئیتر لە رووی خیانەتەوە خۆی سەلماندووە. بە بەرچاوی جیهانەوە ئەوە دەکات، دەچنە عەفرین و لەوێ خۆیان جێگیر دەکەن. ناوی کوردبوون بەکاردەهێنن و بەشداری لە پلانی تاڵانکاریی و گۆڕینی دیموگرافیا دەبن، بەڵام ئەوان لە راستی کورد و کوردستانەوە دوورن”.

نوح ئەوەشی راگەیاند، کە ئیتر خۆفرۆشیی و خیانەت بووەتە رێبازی ژیانی بنەماڵەی بارزانیی و بەم جۆرە کۆتایی بە قسەکانی خۆی هێنا، “ئێمە قوربانیی و تێچووی قورسمان بەخشیوە، دەبێت بزانرێت کە ئەوان هەرگیز سەرکەوتوو نابن. ئەو مرۆڤەی خیانەت لەگەلەکەی بکات، لە کۆتاییدا لەلایەن دوژمنی کوردانەوە لەناو دەچێت”.

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …