یادی شەهیدی سەرکردە شەهید ئارام بەرز ڕاگیرا

 

 

٤٥ ساڵ بەسەر شەهیدبوونی شاسوار جەلال سەعید ناسراو بە شەهید ئارام  تێپەڕ دەبێت.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سی شەممە ٣١/١/٢٠٢٣، شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان، تاجە گوڵینەی ڕێز و وەفایان لە سەر گڵکۆی شەهید ئارام دانا، لە گوندی تەنگیسەر لە ناوچەی قەرەداخ.

وەهاب ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە بە ئامادەبونی “لیدیا ئیڤانۆڤنا” هاوژینی شەهید ئارام، بەڵێنیادا بە یەکگرتوویی کوردان لە هەرچوارپارچەی کوردستان، بە گژ خیانەتدا بچنەوە، لە ڕێگا و ڕێبازی شەهید ئارام درێژە بە تێکۆشان بدەن لە پێناو ئازادی مرۆڤدا.

ئەو ئەندامەی كۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەكەكە ئەوەشی بە بیرهێنایەوە، کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە گرنگیەوە باسی تێکۆشان و کۆششەکانی شەهید ئارام کردووە بۆ باشووری کوردستان.

هەروەها، کەمال عومەر، ئەندامی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان ئاماژەی بە بەردەوامی خیانەتەکان کرد لە شۆڕشگێڕان و سیخوڕیکردن بە سەر تێکۆشەرانی ئازادی کوردستانەوە، کە ئێستا بە چاوساغی سیخوڕی ناوخۆیی، دەوڵەتی داگیرکەری تورک سەنگەرەکانی بەرخودانی شۆڕشگێڕانی کورد، لە چیاکانی کوردستان دەکاتە ئامانج و وتی: دەبێت بە درێژەدان بە ڕێگای شەهیدان لە دژی خیانەتکاران بوەستینەوە.

شاسوار جەلال سەعید ناسراو بە شەهید ئارام، سكرتێری كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستان و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەنەكە، ٤٥ ساڵ پێش ئێستا و لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆدا لە گوندی تەنگیسەری ناوچەی قەرەداخ لەلایەن كۆمەڵێك بەکرێگیراو شەهیدكرا.

 

 

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *