بەرپرسی نووسیینگەی تەڤگەری ئازادیی لە بەغداد  سەردانی ماڵی رۆشنبییریی کوردیی کرد

بەرپرسی نووسیینگەی تەڤگەری ئازادیی بەغداد، سەردانی ماڵی رۆشنبییریی  و بڵاوکردنەوەی کوردیی لە پایتەخت کرد، هەردوولا وتوێژیان لەبارەی رۆشنبیریی کوردیی کرد و جەختیان کردەوە، ناوەندەکە لەکاری حیزبیی دووربێت و بەشێوەیەکی باش پەیامەکەی بگەیەنێت.

دوێنێ ئێوارە، حسێن کەرکوکیی بەرپرسی نووسیینگەی بەغدادی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی ماڵی رۆشنبییریی کوردیی لە شاری بەغداد کرد و لەلایەن ئاوات حەسەن بەرێەوەبەری ماڵەکەوە پێشوازیی لێکرا.

کەرکوکیی بە ماڵپەڕی تەڤگەری راگەیاند، لە سەردانەکەدا لەبارەی ئەدەبیاتیی کوردیی و کولتووریی کوردییەوە وتێژیان کرد، کە لە بەغداد و ناوچە عەرەب نشینەکاندا چۆن بتوانین ئەمە بگەیەنین بە خەیرە کورد و هەتا ئەوانیش ئاشنابن پێی.

بەرپرسی نووسیینگەی بەغدادی تەڤگەری ئازادیی وتیشی، ئەم دەزگایە وەک دەزگایەکی رۆشنبییریی کوردیی، ئەبێت خۆی بەدووربگرێت لە بابەتی حیزبایەتیی، هەتا بۆ ئەوەی تێڕوانینی رۆشنبییریی کوردیی بگەیەنێت بە بەغداد لەبەر ئەوەی ئەم شارە ناوەندێکی گرنگە.

ئاماژەی بەوەشکرد هەردوولا باسمان لەوەشکرد، کە بۆنە و  رووداوە خۆش و ناخۆشەکانی مێژووی کورد کە یاد ئەکرێنەوە، لە کاتی خۆیدا بە رێک و پێکی بەڕێوەبچێت و بگەیەندرێت بە خەڵکی بەغداد و گەلانی دەرەوەی  کوردستانیش.

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …