عەتا سەراویی، ئهندامی سهركردایهتی یهكێتیی نیشمانیی کوردستان لهسهر هێرشی درۆنەکانی توركیا دەڵێت، بەداخەوە نە حکومەتی هەرێم و نە حکومەتی بەغداد و نەحیزبەکانیش، لەئاست ئەم بێ منەتیی و ڕەشەکوژیی و کارە تیرۆریستییە مەرەمدارەی تورک، ورتەیان لێوە نایەت.
عەتا سەراویی، له وتارێکیدا لهبارهی هێرشهكانی توركیاوه بۆ سەر هەرێمی کوردستان کە شۆڕگێڕان و هاووڵاتییانی مەدەنی ئەکاتە ئامانج، نوسییویهتی “نەتەوەپەرست و فاشی و دیکتاتۆری تورک، بەنوێژی نیوەڕۆ ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە قوڵایی خاکی باشور لە کەلار و پێنجوێن و شارباژێرەوە تا شنگال، تورک، کێی بوێ و کەیی و لەکوێ؟ درێغی لەتیرۆرکردنی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان ناکات“.
ئاماژەی بەوەشکردوە، باشترین ڕێگاش جگە لە بەیاننامە و خۆپیشاندان و مقاتەعەکردنی تورکیا بۆسەفەر و نەکڕینی کاڵایان و زۆر شێوازی تری نیشاندانی توڕەیی و قبوڵ نەکردنی ئەم کارە مەترسی دارە، دۆزینەوە، ڕسواکردنی سیخوڕەکانی میت، مەخابن کە خەڵکانی خۆفرۆشن و ناساندن یان و تەسلیمی دادگاکردنیان.
ئەوەشی خستووەتەڕوو “بەندە بەئەرکی هەموانی دەزانم ئەو خۆفرۆشانەی کە جی پی ئێس، دەلکێنن بەئۆتۆمبیلی ئەو تێکۆشەرانەوە، دەستنیشانیان دەکەن بۆ درۆنەکان، موستەهەقی سزای شۆڕشگێڕانەن و تاببنە عیبرەت بۆ هەموو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و هیچ کەسی تر بیر لە سیخوڕی کردن بۆ دوژمنانی گەلەکەمان نەکاتەوە، وێڕایی ڕسواکردن و بەتوندی بەگژاچونەوەی ڕژێمی مرۆڤکوژی تورک“.
دهقی نووسیینهكهی:
سیخوڕەکانی میت ئاشکرا بکەن
درۆنەتیرۆرکەرەکانی ئەردوگان ڕادەگیرێ
وەک لایی هەموان ڕون و ئاشکرایە لەماوەیی یەک هەفتەدا تا ئەمڕۆ
سەرەتا شارباژێر و دواتر ئاغجەلەرو شنگال و دوکان، ئەمڕۆش لە ناحیەیی ناڵپارێز، درۆنەکانی تورک سەیارەیەکیان کردە ئامانج و سێ کەس یان تیرۆرکرد،
هەموان دەزانین ئەرکی پاراستنی ئاسمانی عێراق، لەسەر حکومەتی فیدراڵی بەغداد دە و مەخابن سەرەڕایی تێبینیمان لەسەر شێوازێ چالاکی pkk لە باشور، بەڵام ئەوەناکاتە ئەوەی نەتەوەپەرست و فاشی و دیکتاتۆری تورک، بەنوێژی نیوەڕۆ ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لەقوڵایی خاکی باشور لە کەلار و پێنجوێن و شارباژێرەوە تا شنگال، تورک، کێی بوێ و کەیی و لەکوێ؟ درێغی لەتیرۆرکردنی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان ناکات .
زۆر زۆریش بەداخەوە نە حکومەتی هەرێم و نە حکومەتی بەغداو نەحیزبەکانیش، لەئاست ئەم بێ منەتی و ڕەشەکوژی و کارە تیرۆریستییە مەرەمدارەی تورک، ورتەیان لێوە نایەت.
بۆیە ڕویی قسەم لە کۆمەڵانی خەڵکی بەئەمەک و بەشەرەفی کوردستان دەکەم و هیوادارم هەموان پێکەوە شێواز زۆرن بەدەنگ بێین و سنورێک بۆ ئەم کارە مەترسیدارە دابنێین، باشترین ڕێگاش جگە لە بەیاننامەو خۆپیشاندان و مقاتەعەکردنی تورکیا بۆسەفەر و نەکڕینی کاڵایان و زۆر شێوازی تری نیشاندانی توڕەیی و قبوڵ نەکردنی ئەم کارە مەترسی دارە، دۆزینەوە، ڕسواکردنی سیخوڕەکانی میت، مەخابن کە خەڵکانی خۆفرۆشن و ناساندن یان و تەسلیمی دادگاکردنیان.
بەندە بەئەرکی هەموانی دەزانم ئەو خۆفرۆشانەی کە جی پی ئێس، دەلکێنن بەئۆتۆمبیلی ئەو تێکۆشەرانەوە، دەست نیشانیان دەکەن بۆدرۆنەکان، موستەهەقی سزایی شۆڕشگێڕانەن و تاببنە عیبرەت بۆ هەموو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و هیچ کەسی تر بیر لەسیخوڕی کردن بۆ دوژمنانی گەلەکەمان نەکاتەوە، وێڕایی ڕسواکردن و بەتوندی بەگژاچونەوەی ڕژێمی مرۆڤکوژی تورک.
هیوادارم وەک هەمیشە کۆمەڵانی خەڵکی بەشەرەفی کوردستان بەگژ ئەو ڕەفتارە فاشیزمەدابچنەوە، ئەو سێخوڕانەش بدۆزنەوەو ڕسواو شەرمەزاریان بکەن … تاکارلەکار نەترازاوەو لەوەزیاتر شکۆیی گەل و نیشتمانێک … سوکایەتی پێ نەکرێ… گەل لەسەروی هەمو حیزب و هێزو حکومەتێکەوەیەو ناکرێ لەکاتێک دا ئەو لایەنانەیی باسم کرد… لەئاست ئەرکی نەتەوایەتی و نیشتمانییان نەبن کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان یش دەسته وسانبین …
نەفرەت لەسیخوڕو خۆفرۆشان…
سەرکەوێ ئیرادەیی گەلی کوردستان
عەتا سەراوی