ئەمڕۆ لە نۆیەمین ساڵەی کۆمەڵکوژیی ئیزدییەکان دا، “تاژێ” لە شاری سلێمانی کۆنفڕانسێک بە بەشداریی لایەن و ڕێکخراوەکانی ژنان لە پێکهاتە و باوەڕییە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەئەبات.
تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) لە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ ١٢ی ئاب لە شاری سلێمانی کۆنفرانسی پێکهاتە و باوەڕە جیاوازەکانی ژنان بە دروشمی “تێکۆشانی هاوبەشی ژنانی پێکهاتە و باوەڕییەکان هەنگاونانە بەرەو بنیاتنانی سیستمێکی دیموکرات، زامنی کۆتایی هێنانی کۆمەڵکوژیەکانە” لە کاتژمێر ٠٨:٠٠ـی بەیانی تا٥:٣٠ـی ئێوارە، لە هۆڵی هۆتێل داوای شارەکە بەڕێوەئەچێت.
ئاماژەی بەوە ئەکات: لە ٣-٨-٢٠١٤ کۆمەڵکوژیی بەسەر کۆمەڵگاکەماندا هات، ئێمە وەکو تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزیدی لە سەرەتادا شەهیدانی ٧٤ـەمین کۆمەڵکوژیی بە خۆشەویستی و ڕێزەوە بەبیر دەهێنینەوە و لە بەرامبەریاندا سەری ڕێز دادەنەوێنین.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ٧٤ـەمین کۆمەڵکوژیی بە دەستی چەتەکانی داعش و هاوکارەکانی بەسەر کۆمەڵگای ئێمەدا هێنرا، لە کەسایەتی ژناندا تەواوی کۆمەڵگای ئێیزدیمان کرا بە ئامانج، لە ئەنجامی ئەو کۆمەڵکوژییەدا بە هەزاران ژن و منداڵ و کەسمان کوژران، هەتا ئێستاش بە هەزاران ژن و منداڵ لە دەستی چەتەکانی داعشدان، هەروەها ١٤ی ئاب ساڵیادی کۆمەڵکوژیی تلعزێر و سیبا شێخ خدرە، لەو کۆمەڵکوژەییەدا بەسەدان کەسمان شەهیدبوون و بریندار بوون.
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ٢٠٠٧-٢٠١٤ کۆنفرانسی ژنانی پێکهاتە و ئایینە جیاوازەکان، بە دروشمی :تێکۆشانی هاوبەشی ژنانی پێکهاتە و باوەڕییەکان هەنگاونانە بەرەو بنیاتنانی سیستمێکی دیموکرات، زامنی کۆتایی هێنانی کۆمەڵکوژیەکانە” ١٢ی ئاب لە شاری سلێمانی بە بەشداریی ڕێکخراوەکانی ژانان، پێکهاتە و باوەڕەکان ئەنجام دەدرێت.
تاژێ هێمای بۆ ئەوەشکردوە، تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزیدی تێکۆشانی تۆڵەکردنەوەی ٧٤ـەمین کۆمەڵکوژیی، لەسەر بنەما و بە ئامانجی ڕزگارکردنیی هەموو ژنانی ئێزیدی کە لە دەستی چەتەکانی داعشدان ئەنجام دەدرێت، هەروەها بۆ خاوەنداریەتی کردنە لە بوونی خۆمان و پێشگرتن لە کۆمەڵکوژییە، هەتا کۆتایی ئێمە تێکۆشانمان بۆ ئازادیی گەورەتر دەکەین، بەرخۆدانمان مەزنتر دەکەین.