کۆڵبەرێک کوژرا و ٩ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون

بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە ژمارەیەک کۆڵبەر، لە ناوچەی سنووری نەوسود، کۆڵبەرێک کوژرا و ٩ کۆڵبەری دیکەش بەسەختی بریندار بوون.

بە پێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە ناوچەی سنووری نەوسود لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تەقەی ڕاستەوخۆیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کە خەڵکی شاری پاوە بووە، گیانی لەدەستداوە و ٩ کۆڵبەری دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

ئەو کۆڵبەرە، کە ناوی ئاسۆ کەریمی و تەمەنی ٣٩ ساڵ بووە، گولـلە بەر سەری کەوتووە و دوای ١٩ کاتژمێر تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی قودسی شاری پاوە گواستراونەتەوە و دۆخی تەندروستی بەشێک لەو کۆڵبەرانە ناجێگیرە.

بە پێی ئامارێکی کۆڵبەر نیوز، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، لانیکەم ١١ کۆڵبەر لە ناوچە سنووریەکانی پارێزگاکانی ورمێ، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری جیاجیا لەوانەش تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران، هەرەسی بەفر، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزاییەکان و تەقینەوەی مین و هتد.. گیانیان لەدەستداوە و ٥٠ کۆڵبەریش بریندار بوون.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …