گۆڤارێكی ئەمریكیی رێککەوتنێکی نهێنیی توركیا و ئێران بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستان ئاشکرادەکات

گۆڤارێکی ئەمریكیی رایگه‌یاندوه،‌ تورکیا و ئێران دەیانەوێت هەرێمێکی کوردستان ملکەچ یان لاواز بێت، هێرشەكانی ئەنقەرە لەسلێمانیی و هێرشەكانی تاران لە هەولێر  بەشێكە  لە رێككەوتنەکە.

گۆڤار زەناشناڵ ئینتیرست(THE NATIONAL INTEREST)‌ راپۆرتێکی لەبارەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان بڵاوکردوەتەوە ئاماژەبەوەئەکات، هێرشەكانی ئەم دواییە بۆ سەر كوردستان، ئاماژە بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێ دەكات لەپەیوەندییەكانیان و ئەگەری بوونی رێككەوتنێكی نهێنیی نوێ‌، بۆ هاوكاریی و هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەریی كورد لە عێراق.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، گرنگە پێشهاتە سیاسییەكانی ئەم دواییە لەبەرچاو بگیرێت، بۆ تێگەیشتن لە هۆكاریی چڕكردنەوەی هێرشەكانی توركیا بە فڕۆكەی بێفرۆكەوان لەناوچەی سلێمانیی و نزیك لە سنوری ئێران بە دیاریكراوی.

راشیگەیاندوە، لە مانگی نیسانی (2023)دا، ئەنقەرە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیی كردە ئامانج، ئەوەش به‌ هێرشێكی بێوێنە ناوبراوه‌و ده‌ڵێت هێرشەكانی ئەم دواییەش ئەو ناوچانەی كردوەتە ئامانج، كە شوێنی نیشتەجێبونی چڕی دانیشتوانە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لەسەرەتای دروستبونیەوە، كوردستانی عێراق لەڕووی سیاسیەوە دابەشبووە، لەنێوان دوو حیزبی دەسەڵاتداری ركابەری یەكدا”پارتی و یه‌كێتی”، لەپێناو پاراستنی پەرژوەندییە تایبەتەكانیان، بە تایبەت لە جەنگی ناوخۆی ساڵی (1994-1998)، پارتی دیموكراتی كوردستان پەیوەندییەكی توندوتۆڵی لەگەڵ ئەنقەرە، لەبەرامبەردا، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبەرەی ئێران دایە.

دەشڵێت، ئەنقەرەو تاران كاریگەرییەكی گەورەیان هەیە بەسەر سیاسەتی كوردی عێراقەوە.زیادبوونی هێرشەكانی ئەنقەرە لەناوچەی هەژموونی تاران، شاهیدی ئەو راستییە كە كێبڕكێی هەرێمی لەنێوان توركیاو ئێران لاوازبووە، لەگەڵ پەرەسەندنی پەیوەندییە ئابورییەكانیان.

هێماوی بۆ ئەوەشکردوە، لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی دابەشبودا، یەك شت هەیە كە زۆرینەی وڵاتە ركابەرەكانی ناوچەكە لەسەری كۆكن، ئەویش ئەوەیە كوردستانی سەربەخۆ بیرۆكەیەكی خراپە. 

جەخت لەوەکراوەتەوە،  لە ئێستادا، هەردەوو دەوڵەتی تورکیا و ئێران گەیشتووەنەتە ئەو بڕوایەی دروستكردنی هەر ناوچەیەكی خۆ بەڕێوەبەریی كوردیی لەهەر ناوچەیەكی جیهان، بەتایبەت لەناوچەیەكی تایبەتی وەك عێراق، دەبێتە هۆی هاندانی جوڵانەوە كوردییەكان لەهەموو ناوچەكان، بۆیە ئەو دوو وڵاتە پێیانوایە، لێكەوتەكانی دروستبونی دەوڵەتێكی كوردیی لە عێراق، قابیلی قبوڵكردن نییە.

گۆڤاره‌كه‌  ئەمریکییەکە راشیەگەیاندوە: تورکیا و ئێران لە ئێستاوە ڕووبەڕووی بزووتنەوە کوردە ناسیۆنالیستەکانی خۆیان دەبنەوە.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …