رێوشوێنی نوێ بۆ کۆنترۆڵکردنی تای خوێنبەربوون دەگیرێتەبەر

وەزارەتی تەندروستیی، بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیی تای خوێنبەربون، رێنمایی نوێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەهەموو شێوەیەک سەربڕینی ئاژەڵ لەماڵان قەدەغەیە و تەنها لە شوێنی رێپێدراو دەبێت و پێویستە هاوڵاتیان گۆشت لە شوێنی رێپێدراو بکڕن.

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکیدا کە واژۆی د. سامان بەرزنجیی وەزیری تەندروستی پێوەیە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کردووە، چەند خاڵێکی خستووەتەڕوو بە مەبەستی گرتنەبەری رێوشوێن بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون.

ئاماژە بەو کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیی تای خۆێنبەربوون کراوە، کە نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی زۆر مەترسییدارە، لەبەر تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی پشتڕاستکراو لە هەندێک پارێزگای هەرێمی کوردستان پێویستە ئەم ریێوشوێنانە بگیرێنەبەر:

1-سەربڕینی ئاژەڵان لە ماڵان بە هەمووشێوەیەک قەدەغەیە و تەنها لە شوێنی رێپێدراو دەبێت.

2- پابەندبوونی قەسابەکان بە لەبەرکردنی کەلوپەلی خۆپاراستن بەتایبەتی لەبەرکردنی دەستکێشی لاستیک و جلی تایبەتی خۆپارێزی لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵان یان گۆشت و خوێنەکەی بەشێوەی تەواو، لەکاتی سەرپێچی بە توندی سزادەدرێن.

3- دوای سەربڕین ئاژەڵ دەبێ شوێنەکە پاک بکرێتەوە و بە بەکارهێنانی گیراوەی کلۆر.

4-پێویستە هاووڵاتییان گۆشتی سوور لە شوێنی رێپێدراو بکڕن و دەستکێش لە دەست بکەن و ئاگاداربن دەستیان بریندار نەبێت و تەختەی لەتکردنی گۆشت جیاواز بێت لە هی سەوزە، پاشان شوێنەکە بە ئاوی گەرم و پاکبکرێتەوە.

5- لەبەرکردنی جلی قۆڵ درێژ و رەنگی کاڵ لەکاتی سەردانی ئەو شوێنانەی گەنەکان تێیدا بڵاوە، بەکارهێنانی کرێمی تایبەت بە دروورخستنەوەی مێروو و گەنە لە لەشی مرۆڤ.

6- بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی پێویستە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڤێتێرنەری و کشتوکاڵ بکەن دەربارەی رێکارەکانیان سەبارەت بە رشاندنی ئاژەڵان بە قڕکەر.

7-جەخت کردنەوە لە کاری پتەوکردنی تەندروستی بۆ پاراستنی هاووڵاتییان لە رێگەی هەڵمەتی جیاواز و بڵاوکردنەوەی رێنمایی بە مەبەستی گەیاندنی زانیاری دروست.

8- جێبەجێکردنی چالاکییەکانی رشاندنی شوێنی گەنەکان بە گوێرەی پلانی ساڵانەی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان.

9- پابەندبوونی کارمەندانی تەندروستی بە لەبەرکردنی کەرەستەی خۆپارێزی کەسی بەشێوەیەکی زانستی دروست.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …