هەدەپە: گۆشەگیریی ئیمرالی  کۆتایی پێبهێنن

هەدەپە، داوا ئەکات کۆتایی بە گۆشەگیریی لە ئیمرالی بهێنرێت و مافی سەردانکردن دابین بکرێت، هەتا بۆ ئەوەی رێبەر ئۆجالان بتوانێت هەموو مافەکانی خۆی بەکاربهێنێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە، کۆمیسیۆنی یاسا و مافی مرۆڤی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) سەبارەت بە گۆشەگیریی توندی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەکراوە کە عەبدوڵڵا ئۆجالان لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ەوە لە ژووری تاکەکەسییدا راگیراوە، بەپێچەوانەی یاسا رێگریی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بنەماڵەکەی و پارێزەرانی ئەکرێت، کارە نامرۆڤەکان لە ئیمرالی بە شێوەیەکی سیستماتیک بەردەوامە و ئۆجالان ماوەی ٤ ساڵە چاوی بە پارێزەرەکەی نەکەوتووە.

“داواکارییەکان وەڵام نەدراونەتەوە”:

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەردەوام بەبییر ئەهێنرایەوە کە تا ساڵی ٢٠١١ ئۆجالان مافی ئەوەی هەبووە هەفتەی رۆژێک بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لەگەڵ پارێزەرەکانی کۆببێتەوە و هەدەپە راسیگەیاندوە: “سەرەڕای ئەم سنووردارکردنە، بە هۆکاری وەک ‘کێشەی کەشوهەوا’ و ‘کەشتییەکە خراپە’ رێگریی لێکرا، لە ٢٧ی تەمموزی ٢٠١١ەوە تەنها ٥ جار پارێزەران دیداریان ئەنجامداوە، دوایین دیدار لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ ئەنجامدرا. حەمیلی یڵدرم، عۆمەر خەیری کۆنار و وەیسی ئاتەش، لە ١٦-١٧ی تەمموزی٢٠١٥ دوای هێنانی بۆ ئیمرالی، جارێکی دیکە نەیانتوانیوە چاویان بە پارێزەرەکانیان بکەوێت. هەروەها داواکاری پارێزەرانی داواکاری گشتیی بورسا و ئیدارەی زیندانی ئیمرالی رەتدەکرێتەوە.

گۆشەگیریی بۆ ماوەی ٢٤ ساڵ بەردەوامە:

بەیاننامەکە بەم شێوەیە کۆتایی هاتووە: “گۆشەگیریی 24 ساڵە لە ئیمرالی بەردەوامە، دژی یاسای نیشتمانیی و نێودەوڵەتییە. بە ئارەزووی خۆیان ئەنجام دەدرێت و جیاکارییە، سیستمی گۆشەگیریی دەتوانرێ بە رێبازی دەوڵەت بۆ کێشەی کورد و سیاسەتە جەنگییەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا روون بکرێتەوە. رۆڵ و دەنگی بەڕێز ئۆجالان لە چارەسەرکردنی کێشەی کورددا ناسراوە و ئەوەش هۆکاری ئەم گۆشەگیرییە یە. لەگەڵ گۆشەگیریی ئیمرالی، پرسی چارەسەرنەکراوی کێشەی کورد زیاتر خراپتر دەبێت و هیوای خەڵک بۆ ئاشتیی و سیاسەتی دیموکراسیی لەناو دەچێت. بۆیە پێویستە دەستبەجێ ئەم گۆشەگیرییە لاببرێت و بەڕێز ئۆجالان بتوانێت هەموو مافەکانی خۆی بەکاربهێنێت، پێش هەموو شتێک لە رێگەی کۆبوونەوە لەگەڵ پارێزەران، پێویستە بەپێی ڕاپۆرتەکانی رێکخراوی سی پی تی هەنگاو بنرێت و بەپێی بڕیارەکانی لیژنەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان مامەڵە بکرێت و کۆتایی بە سیستمی گۆشەگیریی بهێنێرێت”.

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …