گەنجانی کورد و ئینترناسیۆناڵیست، لە ژێر ناوی ‘گەشتی ئازادیی’ لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد، دەستیان بە رێپێوان کردوە و دوێنێ لە یەکەم رۆژدا گەنجان لە دۆرتمەندەوە بەرەو بوخوم رێپێوانیان کرد.
رۆژی دووشەممە لە یەکەم رۆژی گەشتی ئازادییدا ژمارەیەکی بەرچاو لە گەنجانی کورد و ئینترناسیۆناڵیست، کە لە چەندین وڵاتی ئەوروپاوە ئامادەبوون لە دۆرتمۆندی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دەستیان بە رێپێوان کرد و لە شاری بوخوم کۆتاییان بە یەکەم رۆژی گەشتەکەیان هێنا.
لەکاتی رێپێوانەکەدا، گەنجان بێ پسانەوە دروشمی ‘بژی سەرۆک ئاپۆ’ یان دەوتەوە.
رێپێوانەکە بۆ چەندین رۆژ بەردەوام دەبێت و گەنجان لە بانگەوازێکدا داوای بەشداربوون لەو گەشتەیان کرد و رایانگەیاند، تا ئازادیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام دەبن لە تێکۆشان.
گەنجان دوای چەند جار پشوو، لە وێستگەی شەمەندەفەری بوخوم کۆتاییان بە یەکەم رۆژی گەشتەکەیان هێنا بڕیارە ئەمڕۆ بەرەو شاری ئەسەن درێژە بە رێپێوانەکەیان بدەن.
وێنەکان: