لایەنێکی سیاسیی لە بەغداد لەگەڵ رەوتی دیموکراتیی کۆبوویەوە

“تجمع الانطلاقة الوطنية” لە بەغداد، لەگەڵ رەوتی دیموکراتیی کۆبوویەوە، لەبارەی کێشە سیاسیی، ئابووریی و کۆمەڵایەتییەکانی عێراق و چارەسەریی کێشەکان گفتوگۆیان کرد.

رۆژی دوو شەممە ٢٠٢٣/٥/٨ تجمع  انطلاق الوطني لە شاری بەغدادی پایتەخت، لە بارەگای تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لەگەڵ “رەوتی دیموکراتیی” کۆبوونەوە؛ لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە رەوشی سیاسیی و ئابوویی و کۆمەڵایەتیی عێراق کرد، جەختیشیان لە چارەسەرێکی ستراتیژیکیی بۆ کێشەکان کردەوە.

هەردوولا لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەیان بەوەکرد، لە ئاستی عێراقدا گرووپ و حیزب و لایەن و کەسایەتیی ناڕازیین هەن، بەڵام لەبەر ئەوەی پرۆژەیەک نییە و لە ژێر چەترێکدا کۆنابنەوە هەر بۆیە ناتوانن خۆیان بۆ چارەسەریی یەکلابکەنەوە، ئەوەشیان خستەبەرباس هەتا نەبینە خاوەن بەرنامە و یەک دەنگ نەبن ناتوانن بەرنامەی خۆیان جێبەجێ بکەن.

هاوکات هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە، کە ئەم کۆبوونەوانە بەردەوام بێت بۆئەوەی هەموو ئەو گرووپ و لایەنە دیموکرات و ناڕازییەکان زیاتر لەیەک نزیک بنەوەم هەتا بۆئەوەی سەروەریی یاسا و دیموکراتیی و ئارامیی لە عێراق بەتەوایی بەدی دێت.

 

 

هەروەها چێکی بکە

شاندێکی کەنەکە سەردانی تەڤگەری ئازادیی کرد

هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەوەیی کوردستان، بە یاوەری شاندێکی نێودەوڵەتیی، بۆ بەدواداچوونی دۆسێیەی شەهید دەنیز سەردانی هەرێمی …