دەوڵەتی تورک چوار کەسی فڕاند و داوای پارە ئەکات

دەزگای هەواڵگریی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە کانتۆنی عەفرین، چوار کەسیان بەرەو شوێنێکی نادیار فڕاند، بۆ ئازاد کردنیان داوای پارە ئەکەن.

ئاژانسی هەواڵی هاوار، لە زاری سەرچاوە هەرێمییەکانەوە بڵاویکردەوە: دەستگای هەواڵگریی تورکی داگیرکەر (میت)، لە گوندی بادینای سەر بە راجۆ، دوو کەسی بە ناوەکانی حەمید حەمید کێنجۆ و سەید عەبدۆ عوسمان، بەرەو شوێنێکی نادیار فڕاندوە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردوە کە لە شاری عەفرین، “پۆلیسی سەربازیی” لە ٣١ی مانگی رابردوو دا، کەمال محێدیین ٢٢ ساڵ لە گوندی چۆلاقا سەر بە جندرێس و عومەر عەلی ٢٥ ساڵ لە گوندی مارات-ی سنوری عەفرین، بۆ شوێنی نادیار فڕاندوە.

ئاژانسەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو: ئەندامانی رێکخراوە تیرۆریستییەکان کە ناویان لە خۆیان ناوە “پۆلیسی سەربازیی”، بۆ ئازاد کردنی هەر یەکێك لە فڕێندراوەکان، داوای ٧٠٠ دۆلاریان لە بنەماڵەکانیان کردوە.

هەروەها چێکی بکە

شاندێکی کەنەکە سەردانی تەڤگەری ئازادیی کرد

هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەوەیی کوردستان، بە یاوەری شاندێکی نێودەوڵەتیی، بۆ بەدواداچوونی دۆسێیەی شەهید دەنیز سەردانی هەرێمی …