بانگەوازێک لە ئامەدەوە: دەبێت عەبدوڵڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت

لە ئامەد، ١٧٢ ڕێکخراو بەیاننامەیەکیان بە ناوی ‘داوای ئازادیی لە ئێستاوە بۆ داهاتوو’ بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند: “ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە عەبدوڵڵا ئۆجالان دەتوانێت ببێت بە فریادڕەسی تەواوی گەلانی جیهان”.

ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی سڤیل، کۆمەڵە و لایەنە سیاسییەکان، کۆی گشتی ١٧٢ ڕێکخستن لە هۆتێل دەمیر لە ناوچەی سوری ئامەد کۆبوونەوە و بەیاننامەی “داوای ئازادی لە ئێستاوە بۆ داهاتوو”یان بلاوکردەوە. لە شوێنی کۆبوونەوەکە ئاڵای “ئاشتی” و “ئازادی” هەلواسرا. بەیاننامەکە بە زمانی کوردی لەلایەن کەسکین بەیندیر هاوسەرۆکی گشتیی پارتی هەرێمی دیموکراتیک (دەبەپە) خوێندرایەوە، بەیاننامەکە بە زمانی تورکی لەلایەن ڕوکن زەریام لیشیک چالاکوانی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا)وە خوێندرایەوە.

دەقی بەیاننامەکە بەم شێوەیەیە: “بناغەی کێشە کۆمەلایەتییەکان، شەڕ و لەناوبردنی سروشت، هۆکارەکەی تێروانینەکانی دەولەتە بە پەیرەو کردنی سیاسەتی ئینکارکردنی گەلان، باوەرییەکان، کەلتوورەکان و شۆناسی نەتەوەکان”. دەوڵەت بەم تێروانینەی هەوڵی قولکردنی شەڕ و ململانێکان دەدات و بەم شێوەیە دەیەوێت هەموو دەستکەوتەکانی کۆمەڵگا تەسفیە بکات. دەبینین ئەو کردەوانەی کە بە تاوانی گەورە پێناسە دەکرێن و نابیت هەرگیز بەرامبەر بە کۆمەڵگا ئەنجام بدرێن، بە ڕوونی لەلایەن دەسەڵات و دەسەڵاتداران و دەسەڵاتی دەوڵەتەوە ئەنجام دەدرێن تاوانباران دەپارێزرێن، ئەوان دەیانەوێت ئەو تاوانانەی کە لە بەرامبەر گەل و کۆمەڵگا ئەنجامیانداوە بە شەرعی پیشانی بدەن.

ئەم تاوانانە لە ئێستادا لە ڕۆژئاوا/باکور-ڕۆژئاوای سوریا/فەلەستین، قەرەباخ، ئۆکرانیا و زۆر شوێنی تر ئەنجام دەدرێت. بەکورتی باس لە دۆخێک دەکەین کە ناوەندەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، واتە میزۆپۆتامیا و لە هەموو جیهاندا تەشەنەی کردووە. گەلی کورد (بە هەموو دەستکەوتەکانیەوە) لەبەردەم هەڕەشەی جیددیدایە. گەلانی ئەرمەن و عەرەب، گەلانی قەفقاز و باڵکان لە ناو شەڕ و ململانێدان. هەروەها سیستەمی سەرمایەداری چاوی بریوەتە هەموو ئەو ناوچانەی کە گەلانی جیاواز تێیدا دەژین. ئەم گەلە لە سەروەت و سامانی سەرزەوی و ژێر زەوی بێبەش دەکرێن و لە ولاتی خۆیاندا ئاوارە دەکرێن.

ئەگەر ئەزموونی مێژوویی لەبەرچاو بگرین، سیستەمی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە پاراستنی بەها مرۆییەکانی گرتە ئەستۆ، بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ ناکات. هیچ سەرۆک و سیاسەتمەدارێک لە دونیادا نییە کە بتوانێت بە هێز و ئیرادەی خۆی ئەم کێشە سیستماتیکییانە چارەسەر بکات. پێشەنگەکانی سیاسەتی جیهانی، جیاتی ئەوەی ببن بە چارەسەری بۆ کێشەکان، دەبنە هۆکاری ئەو ناڕەحەتی و مەینەتیانەی کە ڕۆژانە ڕووبەرووی گەلانی جیهان دەبێتەوە.

بەڕێز ئۆجالان یەکەم پێشەنگ و سیاسەتمەدارە کە دەتوانێت پێشبینی کێشەکانی داهاتووی ناوچەکە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بکات. ساڵی ٢٠١٩ هێشتا شەڕ و ململانێ و کۆمەڵکوژی دەستی پێنەکردبوو، پێشبینی کردبوو ئەو کێشانەی کە لەم کاتەدا لە ناوچەکە و لە جیهاندا ڕوودەدەن، لە لایەنی کۆمەڵایەتییەوە قورستر دەبن و کۆمەڵکوژی گەورەی لێدەکەوێتەوە. وتیشی: “من دەمەوێت ڕێگری بکەم لە درزی کۆمەڵایەتی و مێژوویی” و ڕێبازی وەک ڕێککەوتنی دیموکراتیک، یاسای گەردوونی کە جێبەجێ بکرێت و سیاسەتی ئازادی، پێشنیار کرد. دەستەکانی بۆ چارەسەر و ئاشتی نێوان گەل لە هەوادا مایەوە و شەڕی بێکۆتایی لەلایەن هێزە دەسەڵاتدارەکانەوە پەرەی پێدرا.

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …