بۆ سەندنی حەقی برازاکانی بەچەکی کیمیایی تورکیا ساڵێکە لەبەردەم رێکخراوێکی جهیانییدا ئەوەستێت 

خۆشناڤ عه‌تا، دوو برازایی له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك به‌چه‌كی كیمیایی شه‌هیدبوون، ماوه‌ی ساڵێكه‌ له‌به‌رده‌م رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی چالاكی ئه‌نجام ئه‌دات و له‌یه‌كه‌مین ساڵیادی چالاكییه‌كه‌دا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئەنجامئەدات.

بڕیاره‌ رۆژی ٢٨ی ته‌ممووز، به‌ بۆنه‌ی یه‌كه‌مین ساڵیادی چالاكییه‌كه‌ی خۆشناڤ عه‌تا، له‌به‌رده‌م رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی (ئۆ پی سی ده‌بڵیو)، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی ساز بكات.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌ری رێكخراوه‌ كوردییه‌كان ئاماده‌ ده‌بن و تیایدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچیی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك به‌ چه‌كی كیمیایی ناكات؟، ڕاگه‌یه‌ندراوێک بۆ رایشگیی بڵاو ئەکاتەوە.

عه‌تا، زیاتر له‌ ساڵێكه‌ له‌ لاها له‌به‌رده‌م رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی چالاكیی ئه‌نجام ئه‌دات و تائێستا له‌لایه‌ن هیچ به‌رپرسێكی ئه‌و رێكخراوه‌وه‌ وه‌ڵامی نه‌دراوه‌ته‌وه‌.

ساڵی ٢٠٢٢ رێكخرای قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی، له‌سه‌ر هه‌ژماری خۆی له‌ تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا رایگه‌یاندبوو، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبكرێت به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تۆمه‌ته‌كانی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی، ده‌بێت دەوڵەتانی ئه‌ندام داوای بكه‌ن.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌یامه‌ خۆشناڤ عه‌تا رایگه‌یاند، ئێمه‌ی كورد ٥٠ میلیۆن كه‌سین و ده‌وڵه‌تمان نییه‌. ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌وڵه‌تیان نییه‌، مافیشیان نییه‌؟ توركیا واژۆی له‌سه‌ر بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی كردووه‌، به‌ڵام كاتێك پرسه‌كه‌ په‌یوه‌ست ئه‌بێت به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌وڵه‌تیان نییه‌، ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جێ ناكرێت.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …