تەڤگەری ئازادیی بەشداریی لە مەراسیمی ١٠یەمین ساڵیادی كاوە گەرمیانی كرد

لەمەراسیمی ١٠یەمین ساڵیادی تیرۆکردنی كاوە گەرمیانیی دا، وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی لە گەرمیان بەشدار بوون.
دوێنێ ئێوارە، لە شاری كەلار – هۆڵی هونەر، مەراسیمی دەیەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی كاوە گەرمیانیی بەڕوێوەچوو، لە مەراسیمەکەدا جومعە کەریم وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی و ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی هەرێمی گەرمیان ئامادەبوون.
کاروان ئەحمەد، برای شەهید کاوە گەرمیانی وتارێکی کاوە گەرمیانی خوێندەوە کە لە ساڵی ٢٠١٢ لە گۆڤاری ڕایەڵە بڵاو بووەتەوە، لە وتارەکەدا باسی ئەوەی کردووە، دەسەڵاتدارانی باشوور مێژوویان پڕە لە خیانەت و بە فیتی داگیرکەر هێرشیان کردووەتەوە سەر گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، لە شەڕی ناوخۆی خۆشیاندا چەندین منداڵیان بێباوک کردووە.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …