د.کامیران: هەر لایەنێکی کوردیی ئازادە کە بێتە ڕیزی یەکێتیی نەتەوەیی یان نا

دکتۆر کامیران بەرواری ئاماژ بەوە دەکات، سەرکەوتن و مانەوەی هەموو حزبەکان بە سەرکەوتنی کەنەکە و بزووتنەوەی ڕزگارییخوازی کوردستانەوە گرێدراوە، پێشیوایە لایەنەکان دەبێت قەبارەی خۆیان بزانن و پەیوەندیی ستراتیژیی لەگەڵ هیچ وڵاتێکی دوژمنی کوردستاندا نەبەستن.

د.کامیران بەرواری، ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە، لە بارەی هەوڵەکانی کەنەکە بۆ ڕێکخستنی ناوماڵی کورد بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: کەنەکە وەک دامەزراوەیەکی نەتەوەیی ئەرکی قورسی لەسەرشانە، بەتایبەت کە ئێستا شەڕ و جینۆساید و ئاڵۆزیی ڕووی لە کوردستان کردووە، بۆیە بڕیاردرا کۆمەڵێک هەنگاو بنرێن بۆ بەدیهێنانی یەک ئامانج و یەک ستراتیژی کوردیی.

وتیشی: هەر حکومەت و هێز و لایەنێک ئامادە نەبن لەم دۆخەدا هاوکاریی و هەماهەنگیی کورد بکەن، پێویستە گەلی کوردیش هیچ پەیوەندییەکی ستراتیژیی لەگەڵدا دانەنێت.

جەختیشیکردەوە: هەر لایەنێکی کوردیی ئازادە کە بێتە ڕیزی یەکێتیی نەتەوەیی یان نا، بەڵام سەرکەوتن و مانەوەی هەموو حزبەکان بە سەرکەوتنی کەنەکە و بزووتنەوەی ڕزگارییخوازی کوردستانەوە گرێدراوە.

د.کامیران بەرواریی بە پێویستیشی دەزانێت، “هەموو حزبەکان قەبارەی خۆیان بزانن، پارتی دیموکراتی کوردستان دوو چارەکە شاری بەدەستەوەیە کە ئەوانیش هەولێر و دهۆکن، بەڵام لە پارچەکانی دیکە هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر جەماوەر نییە، بۆیە ئەگەر پارتی بێتە ناو بزووتنەوەی ڕزگارییخوازی کوردستانەوە، دەتوانێت ڕۆڵی پێشەنگایەتییش ببینێت”.

ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوو، شاندێکی باڵای کەنەکە لە ئەوروپاوە بێنە باشووری کوردستان و لەگەڵ لایەنەکان و توێژەکانی دیکە کۆببنەوە، ئەوەش بە ئامانجی یەکدەنگی کورد بەرامبەر داگیرکارییەکان.

هەروەها چێکی بکە

تەڤەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە “هاتنی ئەردغان بۆ عێراق ئاژاوەگێڕییە”

هاتنی ئەردۆغان بۆ عێراق ئاژاوەگێڕییە هاتنی ئەردۆغان بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان، بۆ لەناوبردنی دەسکەوتەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *