ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی، لەشاری سلێمانیی سەردانی نوێبەرایەتیی خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەرێمی کوردستان کرد و سەرەخۆشییان بۆ شەهیدبوونی دەروێش و شوێش و توما کرد.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانیی، پرسە بۆ هاوسەرۆکی کانتۆنی قامشلۆ یوسرا دەروێش و جێگرەکەی لەیمان شوێش و فرات توما کە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی داگیرکەران شەهید بوون بەڕێوەچوو.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان، بە مەبەستی سەرەخۆشیی سەردانی نوێنەرایەتیی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریان لە شاری سلێمانیی کرد و هاوخەمیی تەڤگەریان بۆ گەلی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دەربڕی.