ڕێبوار جەمال سەگرمە: بەهێزیی ڕێشەی کورد ڕێگر بووە لە توانەوەی

ڕێبوار جەمال سەرگرمە شەرزای بواری فۆلکلۆر و کولتوری کوردی دەڵێت:” لە دوای تێکچوونی فیدراسێۆنی ماد تا ئیستا شەڕ لە دژی گەلی کورد بە ڕێوە دەچێت بەڵام بە هێزیی ڕەگ و ڕێشەی ئەو گەلە پێشی لە توانەوەی گرتووە.”

ڕێبوار جەماڵ سەرگرمە، ماوەی ٢٥ ساڵە کار دەکات لە بواری کولتور و ئەرشیفکردن، هاوکات ناوبراو خاوەنی ١٠ پەرتوک و دەیان لێکۆلێنەوە تایبەتە لەو بوارەدا.  دەربارەی ئەو هێرشانەی کە لەسەر گەلی کورد هەیە لە بواری کولتووریی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

 “لە تێکچونی فیدراسێۆنی ماد تا داعش شەڕ لە کوردستان ڕانەوستاوە”

ڕێبوار جەمال سەرگرمە لە سەرەتای قسەکانی سەرنجی ڕاکێشایە سەر ڕەگ و ڕیشەی گەلی کورد و ئەو هێرشە کلتوریانە کە لەسەر ئەو گەلەیە، بەم شێوەیە نرخاندنی کرد:” کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەکێکە لە گەلە دێرینەکانی ناوچەکە، بە گوێرەی سەرچاوە مێژوویەکان کە ئاماژەیان پێداوە،  لە سەردەمی سۆمەر و ئاشورەوە کە دەکاتە نزیکەی چوار هەزار ٢٠٠ ساڵ پێش زاین لەم ناوچەیە شەڕ هەیە، بە هیچ جۆرێک ئەو جەنگە ڕانەوەستاوە، واتا لە جەنگی ئاشور تا دەگاتە  ئەنفال و داعش ئەو ئاگری شەڕە درێژەی هەیە، جەنگێکە بەرامبەر هەموو کلتور و فەرهەنگی کورد، لەو جەنگەش ئامانجیان ئەوەیە کورد لە کلتور و فەرهەنگی خۆی دابماڵن، بەڵام ئەوە ڕاستێیکە تەنها گەل کە تاکوو ئیستا بەرامبەر داگیرکاری و توانەوە بەرخۆدان دەکات و لە چیاکان و چەکی بەشانەوەیە ئەوە گەلی کوردە.”

 هاوکات دەربارەی هۆکاری هێرشی کلتوری و داگیرکاری بۆسەر گەلی کورد ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد، لەدوای تێکشکانی کۆنفدراسێۆنی ماد داگیرکەران گەیشتنە ئەو ڕاستییەی کوردستان یان گەلی کورد تەنها بە داگیرکاری خاک ناسرێتەوە بەڵکو هەنگاوێکی دیەکەیان گرتە بەر ئەویش سڕینەوەی زمانە، بەڵام مێژووی داگیرکاری زمان و کلتور زیاتر لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوو  زیاتر چڕ بۆیەوە لەگەڵ هاتنە سەر حوکمی ئەتاتورک  و حافز ئەسەد لە هەر یەک لە دەوڵەتانی تورکیا و سوریا، ئەمەش هەنگاوێکی شکستخواردویی داگیرکەران بوو چونکە نەیان توانی ئەنجامی خۆیان بپێکەن.

 “تێک شکاندنی گەلی زاگرۆسی ئاسان  نیە”

ناوبراو تیشک دەخاتە سەر  هۆکاری شکستی داگیرکەران لە سڕێنەوە کورد ناوبراو وتی بەم شێوەیە باسی پتەوی ڕەگ و ڕێشەی کورد و شکستی داگیرکەران دەکات:” تا ئیستا هەموو داگیرکەران شکستیان خواردوە لە سڕینەوەی گەلی کورد، بۆچی؟ لەبەر ئەوەی کورد گەلێکی دێرنینن مێژووەکەی لەم ناوچەیە دەگەرێتەوە بۆ دەیان هەزار ساڵ پێش زاین، کورد لە ناوچەکە خاوەن ژیار و بەرێوبەرایەتێکی بەهێزی خۆی بووە،  ئەو ڕگ و ڕێشە بە هێزە وایکردوە تواندنەوە و لە ناو بردنی گەلی زاگرۆسی ( گەلی کورد) ئاسان نەبێت، بۆیە هەر سیستەمێک هاتبێت بۆ ئەوەی  گەلی زاگرۆسی تێک بشکێنیت ئەوە توشی شکستێکی گەورە بووە لە  ڕوو بە ڕووبوونەوە لەگەڵ گەلی زاگرۆسی.”

 دەربارەی کاریگەریەکانی ‌هێرشی داگیرکاری لەسەر گەلی کورد بە تایبەتی لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوو ئەو شارەزایەی بواری زمان و کلتور وتی:”  ئەو کاریگەریە نەرینیانەی هێرشەکان وایکردوە کە زمانی کوردی لە باکوری کوردستان و تورکیا قەدەغە بکرێت، هاوکات قەدەغەکردنی خوێندن بە زمانی کوردی لە هەریەک لە باکور، ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سڕینەوە کلتوری پۆشینی جلی کوردی. لە ڕاستیدا ئەوان توانیویانە زۆر شتی گەلی کورد زەوت بکەن بەڵام ئەوەی تا ئیستا نەیتوانیوە زەوتی بکەن بیری کوردبوونە، ئەوەش خاڵە جەوهەریەکەیە.

 “سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەوەتوتە خزمەتی داگیرکەرانەوە”

 ئەو شارەزای بورای فەرهنگ و کلتور  بێ هیوای خۆی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارتە جیاوازەکانی ئەو حکومەتە  نە شاردەوەو وتی:” ئەوەی کە دەبوو بۆ گەلی کورد بیکەن نەیان کردوە، بەڵکوو بە شێوازێک لە شێوازە کان لە ڕێی کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە چووونتە خزمەتی سیاسەتی دەوڵەتە فاشیستەکانی وەک تورکیا، ئێران و سوریا. دەبێت لەبەرامبەر ئەو هێرشە فراوانەی مەکینەی ڕاگەیاندنی داگیرکەران لەسەر کلتورکەمان ئێمەش بکەوێنە ئەرشیفکردنی هەموو بوارەکانی کلتوری خۆمان کە تا ئیستا ماونتەوە،  چونکە هەر کەسێک کە دەمرێت بە شێك لە گەنجینەی کلتور لەگەڵ خۆی دەبات، بۆی کلتورمان نەچێتە ژێر خاکەوە دەبێت ئەرشیف و بە دیکۆمێنتی بکەین و بیپارێزن. بەداخەوە تا ئیستا وەزارەتی ڕۆشنبیری نەهاتۆتە بۆ ئەرشیفکردن و پاراستنی کلتور بەڵکوو ئەوەی تا ئیستا کاری ئەرشیف دەکات کەسانی خۆ بەخش وڵاتپارێزن.”

 “پێوستە کاری ڕێکخراو و تاکە کەسیەکان بەرز بنرخێنن”

لە کۆتایی قسەکانی سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئەو ڕێکخرا و گرووپانەی کە بەخۆبەخشی کاری ئەرشیفکردن ودیکۆمێنتکردنی کلتوری کورد دەکەن، کارەکەیانی بەرز هەڵسەنگاند و سەرنجی ڕاکێشایە سەر مڵپەری (کورد پیدا)-و وتی:” ئەو مەڵپەرە زیاتر لە ٥٠٠ هەزار بابەتی کلتوری فەرهەنگی ئەرشیفکردوە بە شێوازێکی ئەکادیمی لە کاتێکدایە ئەوە کاری هی وەزارەتی ڕۆشنبیریە، بەڵام وەزارەتی ڕۆشنبیری وێرای ئەوەی خۆی کارەکە ناکات هاوکاری هیچ گروپ ڕێکخراوێكیش ناکات بۆ ئەو کارە.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …