رێپێوانێک دژ بە خیانەت و سیاسەتەکانی پارتی بەڕێوەچوو

بە دەستپێشخەریی گەنجانی وڵاتپارێز، ڕێپێوانێک دژ بە خیانەتی پارتی و دەستگیرکردنی بەناهەقی زیندانیانی بادینان بەڕێوەچوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری سلێمانی، بەدەستپێشخەری گەنجانی وڵاتپارێز ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدرا. رێپێوانەکە لە شەقامی سالم تا بەبەردەم باخی گشتی شارەکە بەردەوام بوو، تیایدادروشمى “ئیتر بەسە فشار و خیانەتەکانى پارتی” و “گەنجان دەبنە هێزى پشتگیریى بۆ گەریلا و دەستگیرکراوانى بادینان”.

هەروەها ڕێپێوانەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد، دواتر دروشمی بمرێ خیانەت ، بژی بەرخودانی گەریلا وترایەوە.

لە لایەن ئەندامێکی گەنجانی وڵاتپارێزەوە بەیاننامەیەک خوێندرایەوە، کە تیایدا خیانەتەکانی پارتی شەرمەزارکرا، کە بەهۆی هاوکاریی و خیانەتەکانی پارتییەوە هێرشکراوەتە سەر گەریلا و شەهید کراون.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا، دەستگیرکردنی ئازادییخوازانی بادینان و توندکردنیان لە زییندانەکانی پارتییدا شەرمەزارکرا.

هەروەها چێکی بکە

خۆپیشاندانى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان دەستیپێکردەوە

ڕاپەڕین جارێکی دیکە خۆپیشاندانى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکانى سنوورى ڕانیە دەستیپێکردەوە و داوا دەکەن دەرماڵەیان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *