خالید ڕهشید
یەکێک لەپەیام نێرەکانی کەنالی روداو لەوولاتی ئۆکراینیاوە بەدڵێکی پرەوە هەواڵی ئەوەی راگەیاند کەلەیەکیک لەشارەکانی ئۆکراینیا کارەباو ئاوی گەرمیان لێ براوە،ئەو هەموو هاو خەمیەی کورد ئەو هەموو شرۆڤەیە خوا بەوە رەحمی کردوە کەگەلانی دنیاو ئۆکراینی کوردی نازانن ئەگینا دەبوینە سینارێۆی پێکەنینو هەموو کۆمێدیەکانی جیهان ئاخر میللەتیک بەبێ ئەوەی لەجەنگی جیهانیدا بێت نەئاو،نەکارەبا،نەموچە،نەهیچی هەبێت ئەم هەموو خۆ شپرزەکردنو نوسینو شرۆڤە کردنە جیگەی قاقای گریان وخورەی پێکەنین نیە؟گویتان لەزۆربەی رۆژنامە نوسەکانی جیهان نەبوو کەوتیان ئەم جەنگە جەنگی مرۆڤی چاوشین و قژ زەردەکانە ئۆکراینەیەکان وەکو ئیراقیو ئەفغانیو ئەفریقی نین مرۆڤی بالان چونکە چاو شینن ؟وازحە قوربان مانای هیچ خۆتان تیک مەدەن .دوێنێ تورکیا بۆردومانی گوندی هێرۆری کردوە لەبادینان یەک پیاوی ناو ئەو دەسەلاتە ورتەی لەدەمەوە نەهاتوە،کەچی باسی بۆردومانی شاری خارکیڤ و،کیڤ و گوندەکانی ولاتی ئۆکراینیا شەو رۆژی سەدان جار دەیلێنەوە ،ئاخر ئەگەر میللەتێک رێز لەکەرامەتی خۆی بگرێت یەخەی ئەو دەسەلاتە ناگریت؟بلێ ئاخر بەبێ هەبونی جەنگی جیهانی ئەم ویرانستانە ئەم هەموو ئیهانەو ستەمە بۆچی دەکەن،بینیتان چۆن خەلکی ئۆکراینیا داکۆکی لەخاکی خۆی دەکات؟بەرامبەر گەورەترین هیزی دنیا؟خۆ ژمارەی چەکدارانی ئۆکراینیا هەر هیندەی چەکدارانی دەسەلاتی ئەو دو حیزبەن ئەو چەکانەی کەبەدەست ئۆکراینەیەکانەوەیە هەر هەموی لەهەریمی کوردستانیش هەیە هەر لەتۆپی تەیارە شکێنەوە تا دەگات بە تۆپی دەبابە شکێن وهتد ،کەچی زیرەیان کردوە لەدو دەبابەی تورکیو فرۆکەکانیان بەرۆژی روناک تەعەدا لەخەلکی گوندەکانمان دەکرێت بومباران دەکرین یەک قسە یەک هەلویست بەرامبەر ئەو دەست دریژیە نانوێنن .هیوادارم لەمە زیاتر گەنجانی خاوەن کەرامەت بێدەنگی هەلنەبژێرن چونکە ساڵ بەساڵ ئەمانە ستەمو باجو سەرانە زیاد دەکەن بێدەنگی هۆکاری سەرەکی زیاد بونی ستەمە .دەنا سویند بە خودای پەروەردگار بەرگەی یەک هەفتەی راپەرینی خەلک ناگرن هیندەیان دزی و زوڵم کردوە کەئیرادەی یەک هەفتە مقاوەمەی خەلکیان نیە.