دەوڵەتی تورک دەیەوێت دیمۆگرافیای باکووری کوردستان بگۆڕێت

هاوسەرۆكی كۆمەڵە دیموكراتیكەكانی عەلەوییەكان ڕایگەیاند، دەوڵەت هەوڵدەدات ئەو ناوچانە بگۆڕێت كە بوومەلەرزە تێیاندا ڕوویداوە و ئامانجیشی چۆڵكردنی ئەو ناوچانە و تواندنەوەی كورد و عەلەوییەكانە.

مستەفا كارابوداك، هاوسەرۆكی كۆمەڵە دیموكراتیكەكانی عەلەوییەكان لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بە ئاژانسی مێزۆپۆتامیا ڕایگەیاندوە، دەوڵەت عەلەویی و كورد بە نەبوو دادەنێت و هەوڵدەدات بە سیاسەتەكانی دیمۆگرافیای ناوچەكە بگۆڕێت.

دوای بوومەلەرزەكانی باكووری كوردستان و توركیا، كە كاریگەری زۆری لەسەر ١٠ پارێزگا هەبوو، لێقەوماوانی بوومەلەرزەكە وردە وردە ناوچەكانیان جێدەهێڵن و كۆچ دەكەن، بەگوێرەی ئامارەكانی كۆنفیدراسیۆنی سەندیكاكانی كرێكارانی جەماوەری (كەسك)، ژمارەی دانیشتوانی ئەلبستان، كە ناوەندی بوومەلەرزەكە بوو و بەر لە بوومەلەرزە، ١٥٠ هەزار كەسی تێدا دەژیا، بۆ كەمتر لە ٥٠ هەزار كەس كەمیكردوە.

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *