دوو پێشنیازی نوێ بۆ ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان هەیە

دوو پێشنیازی نوێ بۆ ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان، لەلایەن لیژنەی نەوت و غازی پارلمانی عێراقەوە دراوەتە وەزیری نەوت.

ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی پارلمانی عێراق عەلی مەشکور، بە رۆژنامەی سەباحی  راگەیاند، لیژنەی نەوت و غاز پێشنیازی دوو رێگەی بۆ ھەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان داوە بە وەزیری نەوتی عێراق کە بریتیین لە ھەناردەکردنی نەوتەکە لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە لە رێگەی باشوور، لەگەڵ ھەناردەکردن لەڕێگەی ھێڵی عێراق – بانیاس کە بە سوریادا ئەڕوات.

ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق سەرجەم رێگە دیپلۆماسییەکان ئەگرێتەبەر بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ھەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە.

جەختیشکردەوە، ئەگەر هاتوو تورکیا بەردەوامبێت لە دواخستنی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ھەناردەکردنی نەوتی هەرێم، ئەوا عێراق یەکێک لەو رێگەیانەی پێشنیاز کراوە ئەگرێتەبەر.

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …